Accessibility links

جۆشدان به‌مێشک تاقیکرنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری حه‌زنه‌کردن به‌خواردن

  • Wrya Kalle

توێژینه‌وه‌یه‌کی بچووک له‌سه‌ر 16 که‌س که‌ حه‌زیان به‌خواردن نه‌ماوه‌ و جه‌مسه‌ری چۆشدانانیان له‌ مێشکدا بۆ دانروه‌، له‌وانیه‌ نیگه‌رنیان که‌مکاته‌وه‌ و یارمه‌تیان بدات بۆ حه‌زکردن به‌خواردن و به‌ده‌ستهینانی کێشی زیاتر.

توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ له‌کاتی بوونی حاڵه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردن و به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیایه‌ک هانی قووڵی مێشک ده‌دات ناسراوه‌ به‌ (DBS) یارمه‌تی زۆر له‌به‌شداربوانی تویژینه‌وه‌که‌یداوه‌ حاڵه‌تی نیگه‌رانی خه‌مۆکی که‌مکه‌نه‌وه‌ و شێوه‌ی ژیانیان باشکه‌ن.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین، دوای چه‌ند مانگێک نیشانه‌کانی باشبوونی ده‌روونی که‌ بۆته‌ گۆڕانکای له‌کێشدا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندی کێش ناسراو به‌ (BMI) لای گرووپی توێژینه‌وه‌که‌ بۆ 17.3 به‌رزبۆته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 3.5 خاڵ له‌کاتی توێژینوه‌که‌دا.

له‌ده‌ستدانی حه‌ز بۆ خواردن پشێویه‌ و مه‌ترسیداره‌ 0.5 % مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی ده‌بن، زۆرینه‌یان گه‌نجن له‌ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، ئه‌م نه‌خۆشانه‌ هه‌میشه‌ مه‌ترسیان ده‌رباره‌ی کێش و قه‌باره‌ی جه‌سته‌یان هه‌یه‌ و بۆ مانه‌وه‌ی کێشیان به‌نزمی خۆیان برسی ده‌که‌ن.

له‌ده‌ستانی حه‌زی خواردن له‌وانیه‌ کووشنده‌ بێت، له‌زۆر حاڵه‌تدا ده‌بێته‌ کێشه‌ی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار، له‌وانه‌ لاوازیی ئێسک و ماسولکه‌ و کێشه‌ی سێکس و منداڵ نه‌بوون و کێشه‌کانی دڵ.

زاناکانی توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵین، ئاکامه‌کانی جۆشدان به‌ مێشک به‌دانانی جه‌مسه‌ری ئه‌لکترۆنی، له‌وانه‌یه‌ ته‌زوه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کانی مێشک بگۆڕێت که‌ده‌بێته‌ هۆی حه‌زنه‌کردن به‌خواردن.

هه‌روه‌ها (DBS) به‌کاردێت بۆ نه‌خۆشه‌کانی پارکسن و چه‌ند شێوه‌یه‌کی که‌ی نه‌خۆشی مێشک، وه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌ریخستوه‌ کاریگه‌ره‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌وته‌کانی.

به‌شداربوان 16 خانم بوون له‌ته‌مه‌نی نێوان 16 بۆ 57 ساڵ، هه‌ندێکیان حه‌زیان به‌خواردن بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ نه‌ماوه‌ و کێشیان زۆر دابه‌زیوه‌ بۆ ‌مامناوه‌ندی 13.8 که‌ مه‌ترسیداره‌، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین شێوه‌ی‌دیکه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان سوودی نه‌بوه‌ و ژیانیان له‌مه‌ترسیدابوه،‌ بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ستنیشان کراون.

پێوانه‌ی ته‌ندروستی (DBS) ده‌بێت له‌ نیوان 18.5 بۆ 24.9 بێت.

ناسا ئه‌گه‌ری دانانی ئاسمانگه‌ر بۆ مووشه‌که‌ گه‌وره‌کان تاوتوێ ده‌کات.

به‌ئامانجی ناردنی تیمی ئاسمانگه‌ڕان بۆ هه‌ساره‌ی بارام (مه‌ریخ) ناسا تاوتوێی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ ده‌کات. سه‌رۆکی دۆزینه‌وه‌ مرۆیه‌کان له‌ناسا ووتی سه‌رۆکه‌که‌ی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ترامپ داوای تویژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شیانی ئه‌و ئه‌رگه‌ کردوه‌. ئامانج له‌مه‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌رکی ناردنی ئاسمانگه‌ڕانه‌ بۆ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌. له‌ چاوارچیوه‌ی پلانی ئێستادا و له‌ باشترین دۆخیشدا ئاسمانگه‌ڕان تا ساڵی 2021 ناچنه‌ هیچ نێردراوێک.

مووشه‌کی‌ سیسته‌می ئاسمانی ناسراو به‌ SLS له‌کاتی هه‌ڵدانیدا به‌هێزترره‌.

ساڵی داهاتوو ناسا تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌که‌ بۆ ئاسمان ده‌کات، ولیام گریشتینمایه‌ر له‌ئاژانسی ناسا ووتی دانانی ئاسمانگه‌ر ده‌بێته‌ هۆکاری دواکه‌وتنی کاتی هه‌ڵدانی مووشه‌که‌که‌ به‌لانی که‌مه‌وه‌ بۆ ساڵی 2019 و له‌ڕووی تێچوونه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت، له‌وانه‌شه‌ باشتربێت له‌سه‌ر پلانی نه‌ناردنی ئاسمانگه‌ر بمێنینه‌وه‌.

50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌کی ئاسمانی ئه‌پۆلۆ1 و گیان له‌ده‌ستدانی 3 ئاسمانگه‌ر له‌و ئه‌رکه‌دا، ناسا بۆ پاراستنی ژیانی ئاسمانگه‌ڕان له‌و ئه‌رکانه‌ دووریخستنه‌وه‌.

گووگڵ ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست بۆ دۆزینه‌وه‌ی کۆمێنتی نه‌شیاو

کۆمپانیای گووگڵ ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی نوی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست ئاژانسه‌کانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنی ڕخنه و سه‌رنج و کۆمێنتی نه‌شیاو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.

ته‌کنه‌لۆجیا نویکه‌ گوولبژێری کۆمێنته‌کان ده‌کات و له‌ سه‌ر بنه‌مای له‌یه‌کچوونیان ڕێکیان ده‌خات و به‌نه‌شیاو دایان ده‌نێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بلۆک کات.

ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز تاقیکراوه‌ته‌وه. کوگڵ به‌هیوایه‌ په‌ره‌ی پێبدات و ئاژانسی هه‌واڵی دیکه‌ به‌کاری بێنن، وه‌ک گاردیان و ئیکۆنۆمیست و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.

مه‌به‌ست له‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ کارئاسانیه‌ بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی زۆر خوێنه‌ر سه‌ردانی هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ن و کۆمێنت ده‌نووسن، بۆ پیاداچونه‌وه‌ به‌هموو کۆمێنته‌کاندا کات و تێچوونی زۆری دوێت، ئه‌مه‌ش کارئاسانی ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و کۆمێنتانه‌ی ووشه‌ی ناشیاو به‌کاردینن. ده‌شتوانرێت پۆلێنی کۆمێنته‌کان له‌سه‌ر به‌کارهیننای یه‌ک ووشه‌ بکات.

XS
SM
MD
LG