Accessibility links

پۆلیسی پاکستان تەرمێک دەدۆزێتەوە کە جێدەستی داعشی پێوە دیارە


پۆلیسی پاکستان تەرمی پیاوێکیان لە ناوەڕاستی شاری موڵتان دۆزیوەتەوە کە قاچەکانی بە زنجیر بەسترابوو و جلێکی پرتەقاڵی وەکو ئەوانەی گوانتانامۆی لەبەر بوو.

ئەفسەری پۆلیس گوڵ محەمەد ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو تەرمە لە نزیک باڵەخانەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی دۆزراوەتەوە کە بە گوللە لە سەری دراوە. تەرمەکە بە ئەزهەر جیلانی ناسێندرا کە لە مانگی 6 ی ساڵی 2014 ڕفێندابوو.

لە پشتی تەرمەکە نوسراوە داعش لە پاکستان و قوربانییەکەی بە سیخوڕ ناودێر کردووە.

کاربەدەستان و سیاسەتمەدارانی پاکستان زۆربەجی جار هەبوونی داعش لە وڵاتەکە پشتگوێ دەخەن بەلام چەند جارێک ئەو گروپە تیرۆرستییە بەرپرسیارێتی هێرشی تیرۆرستی گرتۆتە ئەستۆ لە ناویاندا ئەوەی پەرستگای سەفی لە مانگی ڕابوردوو کە 88 کەسی تێدا کوژران.

Kurdish Telegram
Kurdish Telegram

XS
SM
MD
LG