Accessibility links

سالار مه‌حمود: بۆ ئێمه‌ زۆر ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ له‌وێ نه‌بێ هه‌رهیزێکی کوردی تر له‌وێ بێ

  • Jani Diylan

Salar Mahmud

له‌و کاته‌ی شه‌نگاڵ له‌ ده‌ستی داعش رزگار کرا، هه‌ر رۆژ که‌ با ده‌هات بۆنی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌هێنا، تا له‌ کۆتاییدا له‌ شه‌نگاڵ کردیه‌ گه‌رده‌لوول و ئه‌و رووداوه‌ ده‌ڵته‌زینه‌ی لێکه‌وته‌وه‌. ئایا ئه‌م شه‌ره‌ پێشبینی کراوو بوو؟

سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپیڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " به‌ڵێ شه‌ڕی شه‌نگاڵ پێشبینی کراوو بوو به‌و نیشانه‌ی که‌ تورکیا ماوه‌یه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵکردنی شه‌نگاڵ و ده‌وروبه‌ری شه‌نگاڵ له‌ په‌که‌که‌ و هێزه‌ ئازادی خوازه‌کان ده‌کا وه‌ تورکیا نایه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان ئاسایی بێ وه‌ سنووری نێوان هه‌ردوو لا به‌ ده‌ست کورده‌وه‌ بێ، بۆیه‌، به‌ڵێ بۆیه‌ ئه‌م پرسه‌ پێشبینی کراوو بوو".

کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" له‌ راستیدا گووتاری جیا جیا هه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌کادیمی و سیاسی و میدیاکاره‌کاندا وه‌ خه‌ڵکی شه‌نگاڵ و رێکخراوه‌کانی تاێبه‌ت به‌ مافی ئیزیدیه‌کان و پێکهاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌و مه‌ترسیانه‌ رای گشتی ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ی تورکیا، پیلانێکه‌ پێش وه‌خت دارێژراوه‌ وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌سه‌ر وه‌خت ئازادکردنی موسڵ له‌ داعش ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌ هێز ئه‌و ناوچه‌یه‌ داگیر بکا وه‌ هێزی هێناوه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری به‌عشیقه‌ وه‌ فیشاری درووستکردووه‌ که‌ په‌که‌که‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ بکا".

کاک سالار ده‌شڵێت " له‌ راستیدا ئه‌مه‌ شه‌ڕی برا کوژی نییه‌، ئه‌مه‌ شه‌ڕی خوشک و برا کوژیه‌، بۆ ئێمه‌ زۆر ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ له‌وێ نه‌بێ هیزێکی کوردی تر له‌وێ بێ، به‌ڵام مه‌ترسی راسته‌قینه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تورکیا نایه‌وێ ئه‌و ناوچه‌ ستراتیژیه‌ خۆێ ده‌ستی به‌سه‌رێدا نه‌بێ وه‌ تا ئێستا له‌ درووستکردنی که‌لێندایه‌ له‌ نێوان پارتی و په‌که‌که‌ وه‌ هێزه‌ کوردستانیه‌کان، وه‌ نایه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ‌بێت وه‌ حکومه‌تی تورکیا له‌ به‌یانه‌ فه‌رمیه‌کانیدا راێگه‌یاندووه‌ ئه‌وان ناهێڵن هه‌ڵه‌ی دیفاکتۆیه‌کی وه‌کو باشوری کوردستان له‌ رۆژئاوای کوردستان دووباره‌ بێته‌وه‌ و راسته‌وخۆ دژایه‌تی ئه‌که‌ن".

XS
SM
MD
LG