Accessibility links

بڵاوکراوەی کەدەجە، هەدەپە و دەبەپە لەسەر شەڕی خانەسوور


ڕۆژی هەینی لە دەوروبەری خانەسوور شەڕ لە نێوان یەپەشە (هێزی پاراستنی شەنگال) و پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا ڕوویدا.

کۆنگرەی جیڤاکا دیموکراتیک و پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان پێکەوە لەسەر ئەو بابەتە بڵاو کراوەیەکیان ڕاگەیاند و تیایدا ئەو شەڕە دەبەستنەوە بە هاوکاری کردنی نێوان ئاکەپە و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. و هەروەها دەڵێن پەیوەندی بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ تورکیاوە هەیە.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا دەڵێت " بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم ڕووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات".

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین لەسەر بڵاکراوە هاوبەشەکەی کەدەجە، هەدەپە و دەبەپە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00

XS
SM
MD
LG