Accessibility links

ناڕەزایی ئاوارەکانی شەنگال لەسەر شەڕی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکەیان


ژماره‌یه‌ک له‌ ئاواره‌ی شه‌نگال كه‌ دانیشتووی شاری سلێمانین باس له‌ نیگه‌رانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شه‌ڕی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ شه‌نگال.

كچانی شه‌نگالیش داواده‌كه‌ن له‌بری شه‌ڕی یه‌كتر پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌وڵی ئازادكردنی كچان و ژنانی ئێزیدی بده‌ن له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ده‌خوازن كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌وڵی ئازادكردنی گوند و ئه‌و شوێنانه‌ پێكه‌وه‌ بده‌ن كه‌ تائێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.

ڕۆژی هەینی ‌ له‌شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به‌شه‌ری هێزه‌ كوردییه‌كان له‌شه‌نگال.

جێی باسه‌ ڕۆژی هەینی‌ شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال و هێزی ڕۆژ له‌ سنووری ناحیه‌ی سنونێ ڕوویدا و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و دوو هێزه‌ش یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌.

پەیمانێرمان ژیار محەمەد لەم بارەیەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

XS
SM
MD
LG