Accessibility links

فەرهەنگ خالید: کەمتەرخەمی و تێنەگەیشتن لە یاسا بیانوویەک نین بۆ پێشێلکردنی یاسا


فەرهەنگ خالید
فەرهەنگ خالید

لەگەڵ هەروادێ و قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەردەوام باس لەوە کراوە کە چارەسەری سەرەکی ئەم کێشانە لە دۆسێی سەروەری یاسادان.

لە سادەترین پێناسەیدا "سەروەری یاسا" یانی ئەوەی هیچ کەسێک جا لە هەر ئاستێکی بەرپرسیارێتیدا بێت، نابێت لە سەروو یاساوە بێت و یاساش بە یەکسانی بەسەر خەڵکدا جێبەجێبکرێت.

لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر جار دەگوترێت نەک هەر تەنها یاسا سەروەر نییە بەڵکو یاسا پێشێلیش دەکرێت.

ئایا پێشێلکردنی یاسا شتێکی بە بەرنامەیە یان کەمتەرخەمی و تێنەگەیشتنە لە یاسا؟

لەوتای شەری دژی تێرۆریزمی جیهانی دەستی پێکردووە وەک زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستانیش یاسای تایبەت بۆ دژایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم هەن، چۆنیەتی سەر و سەوداکردن لەگەڵ ئەم یاسایەدا چەندێک بەشداری هەیە لە پێشێلکردنی سەروەری یاسادا؟

فەرهەنگ خالید، یاساناس لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00

XS
SM
MD
LG