Accessibility links

داواکارێکی گشتی تورکی لێکۆڵینەوە لە شیانی هەبوونی گروپێکی خاوەن دەسەڵات لە سوپادا دەکات

  • Smko Aziz

ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت داواکارێکی گشتی وڵات دەستی بە لێکۆڵینەوەیەک کردوە سەبارەت بە شیانی هەبوونی گروپێک لە نێو لەشکردا کە دەتوانن دەست لە نێو کاروباری حکومەتی تورکیادا وەر بدەن و ئاستەنگی بۆ دروست بکەن.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵەکانی ئەنەدولیا دەڵیت داواکارە گشتییەکە لە شاری ئەستەمبول ئەمرۆ دوو شەمە دەستی بە لێکۆڵینەوەکە کردوە ، ئەمەش دوای ئەو راپۆرتەی کە رۆژنامەی حوریەت لە پشوی هەفتەی رابردودا بڵاویکردەوە و ئاماژەی ئەوەی دابوو کە ژمارەیەک لە پلەداران لە نێو سوپای تورکیادا نیگەران بوون لە زنجیرەیەک لەو کارانەی لە لایەن لەشکرە کراون ، لەوانە بڕیارێک کە رێگە بە خانمانی لەشکری دەدات لە میانەی کارەکانیاندا سەرپۆش بپۆشن.

رۆژنامەکە دەڵێت لێکۆڵینەوەکە لەو بارەیەوە دەستی پێکردوە لە ئەنجامی شکایەتێکی فەرمی ئەوەی لەلایەن وانەبێژێکی زانکۆیەکەوە پێشکەش کراوە ، کە دەڵیت راپۆرتەکە بوونی کەسانی لەشکری خاوەن دەسەڵات و کارا دەخاتە روو.

XS
SM
MD
LG