Accessibility links

سوپای عێراق کۆنترۆڵی پردێکی سەرەکی لە موسڵ دەکات


Mosul helicopter attack
Mosul helicopter attack

فرماندەیەکی باڵای هیزەکانی پۆلیسی عێراقی دەڵیت هیزەکانی وڵات کۆنترۆڵی لای خۆرئاوای پردێکی سەرەکی موسڵیان کردوە ،ئەمەش هاوکاتی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەدژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەولەکان بۆ دەرپەڕاندنیان لە بەشی خۆرئاوای ئەو شارە.

لەو بارەیەوە لیوا تاهیر ئەحمەد، فرماندەی هێزی کاردانەوەی خێرای پۆلیسی فیدرالی عێراقی دەڵێت هێزەکانی ئەمڕۆ پێشيڕەویان بەرەو گەڕەکی ئەلجۆسەق لە رۆژئاوای شاری موسڵ کردوە و گەیشتونەتە ئەو شوێنەی کە بە چوارهەمین پرد دەناسرێت .

لیوا تاهیر ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت پریسی گوتوە کە ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی بە چەکی نیشان شکێن و موشەکی دژە تانک و هەروەها بە ئوتومبیلی پڕتەقەمەنی بەرپەرچی پێشەڕەویەکانی هێزەکانی عێراقی دەدەنەوە و شەرو پێکدادانەکان بە قورس و دژوار پێناسە دەکات. گوتیشی کە هێزەکانی عێراقی زیانیان لێکەوتووە ، بەڵام هیچ ئامارێکی سەبارەت بە برینداران و کوژراوان نەدرکاند.

ئەوەی جێی ئاماژەیە هەمو 5 پردەکە ئەوانەی هەردوو بەری موسڵ پێکەوە دەبەستێتەوە بە هۆی هێرشی ئاسمانی فرۆکەکانی هاوپەیمان لە ساڵی رابردودا روخاون.

XS
SM
MD
LG