Accessibility links

هێزێكى تایبەتى سەربە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم بەرپرسى شانەیەكى نوستووى داعشیان لەقەزاى دوبس ى رۆژئاواى كەركوك دەستگیركرد و دواتریش كۆگایەكى چەك و تەقەمەنیان لەگوندى باجوان تەقاندەوە.

نەقیب عەلى محەمەد بەرێوەبەرى ئاسایشى قەزاى دوبس ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دەستگیركراوەكە لەلایەن هێزێكى دژە تیرۆرى هەولێرەوە براوە، كە پلانى بۆ ئەنجامدانى هێرشى تیرۆرستى دارشتبوو."

دەستگیركراوەكە ناوى عزەدین جومعەیە و خەڵكى گوندەكانى دەوروبەرى قەزاى دوبسە ، كەبەپێى وتەى بەرپرسە ئەمنیەكان كاتێك پەیوەندى بەداعشەوە لەقەزاى حەویجە كردووە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ئاشكرابووە.

دوابەدواى دەستگیركردنى عزەدین جومعە ، هێزێكى ترى تایبەتى ئەمنى گەیشتنە گوندى باجوان و كۆگایەكى چەك و تەقەمەنیان تەقاندەوە ، كە بەپێى زانیاریەكان كۆگاكە لەلایەن داعشەوە بۆ ئەنجامدانى هێرش ئامادە كرابووە.

نەقیب عەلى وتى"عزەدین لەكاتى لێكۆڵینەوەدا شوێنى كۆگاكەى بۆ هێزە ئەمنیەكان ئاشكرا كردووە."

زۆربەى ئەو هێرشانەى لەرابردوودا داعش لەدەوروبەرى كەركوك ئەنجامیداوە، بەپێى وتەى فەرماندەكانى پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان هێرشەكان بەهاوكارى شانە نوستوەكان ئەنجامدراون.

XS
SM
MD
LG