Accessibility links

فڕۆکەجەنگییەکانی سوریا ناوچەیەکی سەرهەڵداوان بۆردومان دەکەن


چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەت گەڕەکێکی سەرهەڵداوانیان لە ناوەندی شاری حومس بۆردومان کردووەو بەلایەنی کەم سێ کەس کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە گەڕەکی ئەلوێر زیاتر لە 40 هێرشی ئاسمانی کرایە سەری و دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

واپێدەچێت هێرشە ئاسمانییەکان لە تۆڵەی هێرشی ملیتانەکان بێت کە ڕۆژی شەممە ئەنجامیان داو ئەندامێکی باڵای هێزی ئاسایشی تێدا کوژراو بەلایەنی کەم 31 کەسی تریش کوژران.

کۆمەڵەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا و چالاکوانی بنکە لە ئەلوێر بێبارس ئەلتەلاوی دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکان بەلایەنی کەم 3 کەسی کوشتووە.

کۆمەڵەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت جگە لە هێرشە ئاسمانییەکان ئەلوێر بۆردومانیش کراوە.

XS
SM
MD
LG