Accessibility links

پێشوەچوونەکانی هێزی عێراقی لە موسڵ


بەرپرسێکی باڵا دەڵێت هێزەکانی پۆلیسی عێراقی دەستیان گرتووە بەسەر گەڕەکێک لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە کاتێکدا ڕووبەڕووی شەڕێکی سەخت بوونەوە لەگەڵ ملیتانەکانی داعشدا.

ژەنەڕاڵ حەیدەر ئەلماتوری سرکردەی بەشی کۆماندۆی پۆلیسی فیدراڵی بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکەی چوونە ناو گەڕەکی تەیارانەوە و لە ئێستادا بە تەواوەتی کۆنترۆڵیان کردووە.

ئەلماتوری گوتیشی دعش بەلایەنی کەم 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی تەقاندۆتەوە، بەڵام 9 لەوانە بەرلەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان تەقێندرانەوە و دەهەمیان دوو پۆلیسی کوشت و 5ی تریش بریندار بوون.

هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی ئاسمانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا، ڕۆژهەڵاتی موسڵیان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کردووە. موسڵ کە دووهەمین گەورەترین شاری عێراقە ڕووباری دیجلە بە تەواوەتی کردویەتی بە دوو بەشەوە.

پێشتر کاربەدەستانی لەشکری عێراق ڕایانگەیاند هێزەکانیان کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەختی داعش بوونەتەوە لە کاتێکدا هەوڵ دەدەن زیاتر بچنە ناو بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵەوە، کە دووا شوێنی داعشە لە ناو عێراق.

XS
SM
MD
LG