Accessibility links

ئاڤان جاف: ململانی و په‌له‌ کردن له‌ گه‌یاندی ده‌نگ و باسه‌کان ژیانی میدیاکاران ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌

  • Jani Diylan

Avan Jaff. Shifa Gard

رۆژنامه‌وان شفا گه‌ردی بێژه‌ر و په‌یامنێری روودا به‌ هۆێ ته‌قینه‌وه‌ی مینێکدا له‌ دوروبه‌ری موسڵ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.

Shifa Gardi

Shifa Gardi

Avan Jaff. Niyaz Abdulla. Shifa Gardi. Chro Hussain

Avan Jaff. Niyaz Abdulla. Shifa Gardi. Chro Hussain

رۆژنامه‌وان ئاڤان جاف که‌ دۆست و هاوکار و هاوو پێشه‌ی شیفا گه‌ردیه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " وێڕای سه‌ره‌خۆشی و هاوو خه‌می و دڵگرانیم بۆ هه‌واڵی له‌ ده‌ست دان و شه‌هیدبوونی ئه‌و کچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان زۆر جار به‌ هۆێ ئه‌و ته‌وقه‌ کولتوریانه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ی که‌ بۆ میدیاکاری ژن درووست ئه‌کرێ زۆر جار به‌ ماندوو بوون و دوواێ هه‌وڵێ زۆر ژنانمان و کچانمان ئه‌گه‌نه‌ ناوه‌ندی میدیایی و کار ئه‌که‌ن".

ئاڤان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی زۆر و زیاتر دڵگرانم ئه‌کا به‌داخه‌وه‌ ده‌زگاکانی میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتێکی وادا ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌وه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ چۆن ململانی بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌وڵێک به‌ر له‌ هه‌موو که‌سێک ئه‌وان بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ و وه‌کو حه‌ڵقه‌ی ناوبانگ و خۆ ده‌رخستن له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی بینه‌ری زیاتر په‌یدا بکه‌ن، زۆر جار په‌یامنێره‌کان و میدیاکاره‌کان روبه‌رووی مه‌ترسی گه‌وره‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ "

ئاڤان خانم ده‌شڵێت" به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا نه‌ گرێبه‌ستی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ له‌ ده‌زگاکان که‌ ژیانی رۆژنامه‌نووسه‌کانمان بپارێزێ وه‌ نه‌ ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ وه‌ یاخود ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی که‌ ئه‌یانێرن بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ ئاماده‌ کراوون یان خولیان پێی کرابێت، چۆن ئه‌وانه‌ بتوانن له‌وێدا به‌ر له‌ هه‌موو شتێک گیانی خۆیان بپارێزن".

XS
SM
MD
LG