رێکخراوه‌ی لێبۆردنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی – ئه‌منستی ئنتەرناشناڵ ده‌ڵێت رێبه‌رانی رامیاری له سه‌رانسه‌ری جیهان له نێوانیان سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دانۆڵد ترامپ به گووتاری ژاراویانه جیهانێکی دابه‌ش و مه‌ترسیدار درووست ده‌که‌ن.
رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له‌نده‌ن له راپۆرتی ساڵانه‌یدا ده‌ڵێت رامیار زانه‌کان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی تر تاوانبار ده‌کات به درووست‌کردنی که‌شێک به ناوی ئێمه دژ به ئه‌وان که به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ لاواز ده‌کات.
ئه‌منستی له راپۆرته‌که‌یدا باسی بارودۆخه‌کان له 159 وڵات ده‌کات و تێشکی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی وه‌کو شه‌ری ناوخۆێ به‌رده‌وامی سوریا و ته‌نگه‌ژه‌ی په‌نابه‌ران وه هه‌ر وه‌ها سنوورداره فه‌رمیه‌کان بۆ سه‌ر مافه‌کانی هاووڵاتیان له وڵاتانێکدا له تورکیاوه بگره تا کوبا و فیلیپین.
راپۆرته‌که که له ژێر ناوی باری جیهانی مافی مرۆڤه ده‌ڵێت رامیار زانه‌کان له وڵاتانی جۆرا و جۆر وه‌ڵامی ترسه‌کانی ئابوری و ئاسایش به ناسنامه‌یه‌کی ژاراوی و دابه‌شکردندا داوه‌ته‌وه.