Accessibility links

مه‌کسیکیه‌کان ترسی ده‌وار داکوتانی کامپی په‌نابه‌رانیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سنووره‌کانیان


APTOPIX Mexico Trump

مه‌کسیکیه‌کان ترسیان هه‌یه‌ له‌ درێژایی سنووره‌کانیاندا کامپی په‌نابه‌ران و ده‌رکراوان هه‌ڵبدرێت، به‌ هۆێ پلانی به‌رێوه‌به‌رایتی ترامپ له‌ ده‌ستپێکردن به‌ ده‌رکردنی مه‌کسیکیه‌کان و هه‌موو لاتین‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و که‌سانی ترکه‌ به‌ رێگایه‌کی نه‌ ئاسایی له‌ رێگای ئه‌م وڵاته‌وه‌ چوونه‌ته‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان.

Mexico Trump

Mexico Trump

رێبازه‌کانی پێشینی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها داوای ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌کسیکی کرد له‌ ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌کسیک، ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که‌ به‌ OTM ناسراوه‌ یان بێجگه‌ له‌ مه‌کسیکیه‌کان نێردرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی خۆیان. ئێستاکه‌ به‌ پێی نووسینه‌وه‌یه‌کی گشتگیری رێبازه‌کانی پیاده‌کردن که‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی راگه‌یندرا کۆچبه‌ران له‌وانه‌یه‌فڕێ بدرێنه‌ سه‌ر سنوور له‌سه‌ر خاکێک پڕ له‌ توند و تیژی که‌ هیچ په‌یوه‌ندیکیان پێیوه‌ نه‌بێت، له‌ کاتێکدا داخوازیه‌کانی په‌نابه‌ریان له‌ ئه‌مه‌ریکا پرۆسه‌ ده‌کرێ یان گوێ لێ ده‌گیردرێ.

کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان نه‌یانووت ئاخۆ چاوه‌روان دکرێ مه‌کسیک چیان لێ بکات.

XS
SM
MD
LG