Accessibility links

ئەڵمانیا هەتا ساڵی 2024 سوپاکەی بۆ 198هەزار سەرباز زیاد دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند پێنج هەزار سەرباز زیاد دەکات بۆ سوپاکەی کە دەکاتە 198هەزار سەرباز هەتا ساڵی 2024 لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکان فشارێکی زۆری خستۆتە سەر ناتۆ بۆ زیادکردنی خەرجی سەربازی.

ئورسولا ڤۆن دەر لاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " سوپای ئەڵمانیا ڕووبەڕووی داواکارییەک دەبێتەوە کە پێشتر ڕووبەڕووی نەبۆتەوە." وتیشی سوپا دەبێت بتوانێت بەرپەرچی هەر مەترسییەکی ناوخۆیی و دەرەکی ببێتەوە بەشێوەیەکی گونجاو.

شایەنی باسە ئەڵمانیا لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر چالاک بووە لە هاوکاریکردنی ئەو هێزە نێودەوڵەتییانەی کە نێردراون بۆ ئەفغانستان و مالی و شەڕکردن لەگەڵ چەکدارانی داعشدا.

هەروەها لە مانگی دوودا هێزێکی سەربازی نارد بۆ لیتوانیا کە زیاتر لە هەزار سەرباز دەبوون لە ئەرکێکی ناتۆدا بۆ پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای لەگەڵ ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG