Accessibility links

عەلی کەریمی: دەرفەتەکە زێڕینە و دەبوایە لایەنەکانی ڕۆژهەڵات بزوێنەری ئۆپزسیۆنی ئێرانیش بوونایە


عەلی کەریمی
عەلی کەریمی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی ئێران سەردانی دوو وڵاتی کەنداوی کرد (کوێت و عومان) وەک هەوڵێکی تاران بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا.

ئەم سەردانانە دوابەدوای ئەوە دێت کە شەڕی ساردی نێوان ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەگاتە ئاستێکی بەرز.

عەلی کەریمی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت دوابەدوای دەستبەکاربوونی بەڕێوبەرایەتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵایەک دروست بوو کە دانۆڵد ترامپ پشت لە هەموو پەیمان و بڕیارەکانی سەرۆک ئۆباما دەکات بە تایبەتیش ئرەوانەی پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و دەشڵێت ئەمانەش بوونە مایەی هاتنە ئارای جۆرێک لە ترسان و شڵەژان لە ناو ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیدا هێناوەتە ئاراوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەلی کەریمی حئاماژەش بەوە دەکات کە دەشێت ئەم سیاسەتە نوێیانەی ئەمریکا بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەنگدانەوەی دەستبەجێیی نەبێت بەسەر جموجۆڵەکانی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەک دەڵێت ئەمەش دەکەوێتە سەر ڕاگەیاندنەکانی گەورە کاربەدەستانی ئەمریکا ئەگەر بەردەوام بن ئەوا دەکرێت پاشەکشەی زیاتر لە سەرکردەکانی ئێرانەوە ببینرێن، ئەمە بێ لەوەی ئەگەر بەڕێبەرایەتی ئەمریکا بکەوێتە باری جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێران هەیەتی ئەوا نەک هەر ئێران بەڵکو زۆر وڵاتی هاوشێوەی ئێران و چەشنی تێرۆریستی لە ناوچەکەدا ناتوانن خۆیان بگرن لەبەردەم هەڕەشەی ئەمریکادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتوووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:24 0:00

XS
SM
MD
LG