Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: مەم بورهان قانع


مه‌م بورهان قانع
مه‌م بورهان قانع

لە هەموو کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوودا میدیا هەمیشە ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبووە لە ژیانی هاوڵاتیان و لە ئاڕاستەکردنی ڕای گشتیدا.

بۆ کۆمەڵگەی کوردیش میدیا وێڕای هەڵکشان و داکشانەکانی تەمەنی خۆی ڕۆڵی ئەرێنی هەبووە بەڵام ناکرێت نکوڵی لەو ڕۆڵە نەرێنییەش بکرێت کە دەیبینێت لە کۆمەڵگەدا.

ئەگەرچی لە ساڵی 2000 بە دواوە لەگەڵ ئەو هەوڵە تاک و تەرایانەی لە هەندەران هەبوونمیدیایەکی نوێ هاتە ئارا و بە میدیای سەربەخۆ خۆی دەناساند، بەڵام زۆرێک لە چاودێر بە چاوی گومانەوە لەم میدیایەی دەڕوانی یان بە مانایەکی تر جۆرێک لە خۆ پاراستن هەبووە بەرامبەر بەوەی بە میدیایەکی سەربەخۆیانە ناودێری بکەن.

میوانی بەرنامە:

مەم بورهان قانع، نوسەر و ڕۆژنامەوان.

لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەم جۆرە میدیایەدا، دوو جۆر میدیای تر پەرەدەسەنن کە پێیان دەگوترێت میدیای سێبەر ومیدیای تاکە کەسەکانی ناو حیزبەکان.

زۆرێک لە ڕۆژنامەوانان بە ڕۆژنامەوانانی ناو خودی حیزبەکانیشەوە نیگەرانییەکانی خۆیان نەشاردۆتەوە لەسەر ئەم میدیای سێبەرە و زیاتریش نیگەرانی و گلەییەکانیان دەبەستنەوە بەو بارەی بە چەواشەکردن ناودێری دەکەن.

زۆری ژمارەی میدیاکان بە نوسراو و بینراو و بیستراویشەوە هەرگیز وەک ئاماژەیەک لێی ناڕوانرێت بۆ پەرەسەندن یان بەرەوپێشچوونی میدیای کوردی ، هێندەی ئەوەی پێوانەی تر هەن بۆ ئەو پەرەسەندن و بەرەوپێشچونانە، لەوانە؛ کارکردن لەسەر پرەنسیپ و تیۆریە ڕۆژنامەوانییەکان، هەروەهاش بەشداری میدیا لە دروستکردنی ڕای گشتیدا و چەندان تەوەری تریش.

ئایا میدیا لە بەرامبەر کۆمەڵگەدا چ بەرپرسیارێتییەکی هەیە؟
ئایا میدیای کوردی توانیویەتی وەک میدیا لە جیهانی ڕۆژئاوادا ڕای گشتی دروست بکات؟
میدیا چەندێک کاری لەسەر دۆسێ گرنگەکانی وەک پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە کردووە؟
ئایا لە کۆمەڵگەی کوردیدا میدیای سەربەخۆمان هەیە؟
ئایا لە کۆمەڵگەی کوردیدا میدیا و میدیاکاران بە ئەرکی خۆیان هەستاون؟

(مەم بورهان قانع) نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:48 0:00

XS
SM
MD
LG