Accessibility links

هۆزان عه‌فرینی: کورد لایه‌نی سه‌ره‌کیه‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا

  • Jani Diylan

Hozan Afrini

ئومێدێکی زۆر هه‌بوو کورد له‌ رۆژئاوا و له‌ داهاتوودا هه‌ر سێ کانتۆنه‌کانی پێکه‌وه‌ گرێ بدات، به‌ڵام ئێستاکه‌ پاش ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ر الباب دا گرت، ئیتر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواسته‌ تا چه‌ند کارێکی ئه‌سته‌مه‌؟

هۆزان عه‌فرینی رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "ئێمه‌ به‌ هیواین ئه‌و سێ کانتۆنه‌ ببن به‌ یه‌ک، من له‌و بروایه‌دام ره‌وشی رۆژئاوای کوردستان پاش ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ر اعزاز و راعی دا گرت گوایه‌ به‌ ناوی شه‌ری داعش و پاراستنی سنووره‌کانی ‌ پیلانێک بوو که‌ روسیا، حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێ لایه‌نی دیکه‌شتێدا ده‌ستیان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کو کوردی رۆژئاوا، وه‌کو رۆشنبیران، وه‌کو رۆژنامه‌نووسان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا، له‌ سه‌رۆک ترامپ داوا ده‌که‌ین که‌ هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و کاره‌ سه‌ر نه‌که‌وێ، واته‌ رێگا نه‌ده‌ن به‌ پارچه‌ کرنا رۆژئاوای کوردستان و هارکارمان بن له‌ پێکه‌وه‌ گرێدانی کۆبانی و عه‌فرین".

کاک هۆزان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کورد هه‌ر قوربانیه‌ک له‌ رۆژئاوا ده‌دات بۆ پاراستنی خاکی خۆێدایه‌ و ئه‌مه‌ریکاش ئه‌گه‌ر یارمه‌تی کورد ده‌دات له‌ پێناو پرۆژه‌ و پلانی خۆێدایه‌ و لێره‌شدا تورکیا و جارجاریش به‌ پاڵپشتی روسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پلانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌ر نه‌که‌وێ".

کاک هۆزان ده‌شڵێت" کورد ئه‌مرۆ لایه‌نێکی سه‌ره‌کیه‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا و پاراستنی پێکهاته‌کانی سوریا و خه‌ڵکی سوریا به‌ گشتی و مافی گه‌لی کورد به‌ تاێبه‌ت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌کو پێشنیار ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نوێ ئه‌مه‌ریکا و له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پێشووتر باشتر و به‌رفراوانتر یارمه‌تی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان وه‌ به‌ تاێبه‌ت هێزی دیمۆکراتیکی سوریا، یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ بدات".

XS
SM
MD
LG