Accessibility links

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا: فەرمانێکی نوێ بۆ قەدەغەکردنی گەشتیاران مۆر دەکرێت


وەزیری ئاسایشی نیشتمانی جۆن کێڵی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەم زووانە فەرمانێکی نوێی کاریگەرانەتر مۆر دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەرانی هاووڵاتی 7 وڵاتانی زۆرینە ئیسلام، بەڵام ئەم جارەیان باشتر جێبەجێدەکرێت و ئەو ئاڵۆزیانە ناهێڵێت کە بەهۆی هەوڵی یەکەم بۆ قەدەغەکردنی گەشتیارانی بیانی لە هاتنە ناو ئەمەریکاوە هاتە ئاراوە.

لە کاتی قسەکانیدا لە پاناڵێکی مشتومڕ کردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرسم لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا، کێڵی گوتی ئەم جۆرە نوێیەی فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتیاری ڕێگە لەو بیانیانە ناگرێت کە ڤیزای کارکردن یان کارتی سەوزیان هەیە بێنەوە بۆ ناو ئەمەریکا و نە کاریش دەکاتە سەر ئەو گەشتیارانەی کە دەگەنە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا کاتێک فەرمانەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کێڵی دەڵێت ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی کە کەس دەستگیر نەکرێت لە کاتێکدا کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەنە فڕۆکەخانەکانمان.

بە پێی ڕاپۆرتان ڕەنگە ئەو فەرمانە نوێیە لە ڕۆژی پێنجشەممە مۆر بکرێت، و ترامپ خۆیشی پشتڕاستی کردۆتەوە کە لە هەفتەی داهاتوو مۆر دەکرێت.

XS
SM
MD
LG