Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات گوندێک لە دەستی داعش ڕزگار دەکەن


هێزەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات لە سوریا گوندێکیان لە باکووری وڵاتەکە لە دەستی داعش ڕزگار کردووە، بەمەش نزیکتر دەبنەوە لە داخستنی ئەو ڕێگایەی کە دوو شاری سەرەکی لە وڵاتەکە دەبەستێتەوە و نزیک تریش دەبنەوە لە پایتەختی دیفاکتۆی ئەو توندڕەوانە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگی 11 وە دەستیکردووە بە ئۆپراسیۆنێک بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەققە و هەتا دێت زیاتر نزیک دەبێتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند ئەو هێزانە دەستیان گرتووە بەسەر گوندی جۆسە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکتر دەبنەوە لە داخستنی ئەو ڕێگایەی کە داعش بۆ هاتوچۆکردنی نێوان ڕەققە و ڕۆژهەڵاتی دێرئەلزور بەکاری دەهێنێت.

XS
SM
MD
LG