Accessibility links

مایک پێنس: ئەمەریکا دوودڵ نییە لە پابەندبوونی بە هاوپەیمانێتی ناتۆوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ ڕایگەیاند کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوودڵ نییە لە پابەندبوونی بە هاوپەیمانێتی هەردووبەری ئەتلانتیک.

مایک پێنس گوتی " پێویستە ناتۆ دەستبگرێت بەسەر جیهانی دیجیتاڵدا لە کاتێکدا ئێمە لە جیهانی فیزیکیداین" بۆ شەڕی دژ بە گروپەکانی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی کە ئەو گوتی " ڕەنگە خراپترین بەدکار بن و ئەو توندوتیژییانەی کە کردوویانە لە چەرخی ناوەڕاستەوە ڕوویاننەداوە."

پێنس هەوڵی دا ئەو هاوپەیمانانە دڵنیا بکاتەوە کە ئەمەریکا پشتیوانی لە ناتۆ دەکات دوابەدوای لێدوانەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر ڕێزگرتنی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و ڕەخنە گرتنی لە ناتۆ.

حکومەتەکانی ئەوروپا بە لێدوانەکانی ترامپ توڕە بوون. بەڵام مایک پێنسی جێگری بەڵێنی دا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا " ڕوسیا بەرپرسیار دەکات".

پێنس بە ئەندامانی ناتۆی ڕاگەیاند کە ترامپ چاوەڕوان دەکات ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە بەردەوام بن لەسەر بەڵێنە داراییەکانیان بۆ ناتۆ. ئەو گوتی تەنها ئەمەریکا و چوار وڵاتی تر بەڵێنی دارایی ئەو هاوپەیمانتێتیەیان جێبەجێ کردووە.

XS
SM
MD
LG