Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەرێمی کوردستان لە قەیرانەوە بۆ پەیماننامەیەکی نیشتمانی


لەوەتای قەیرانەسیاسی و داراییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیان پێکردووە، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەیان کۆبوونەوەی جۆراوجۆریان لەسەر ڕەوشەکە کردووە و وەک دەڵێن بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ یەکێک لەو کۆبوونەوانە نەبوونەتە مایەی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی خەڵک لە هەرێم، هەرچەندە زۆرێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکان بەردەوام ڕەوشی دانوستاندنەکانیان بە ئەرێنی ناودێر دەکەن.

شەماڵ ئەحمەد
شەماڵ ئەحمەد

میوانی بەرنامە:
شەماڵ ئەحمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

وەک چۆن نەبوونی متمانە بە یەک کردن لە نێوان پێنج لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا بە هۆکارێک دەبینرێت بۆ نەگەیشتنە ئەنجامێکی ئەرێنی، ئاوەهاش وەک دەگوترێت نەبوونی خواستێکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردن بەشێکی تری ئاڵۆزیەکەیە لەو سۆنگەیەوەی بەرژەوەندییە حیزبییەکان بەردەوام لە پێش بەرژەوەندییە گشتییەکانەوە دانراون و ئەوەی لە کۆبوونەوەکاندا باس دەکرێن و جەختیان لێدەکرێنەوەبەرژەوەندی حیزبەکانە نەک بەرژەوەندییەکانی ئایندە و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.

لە هەمان کاتیشدا ئاستی بێ متمانەیی شەقامی کوردی بە لایەنە سیاسییەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

بەڵام ئەو بێ متمانەیی و بێزارییەی ڕای گشتی لە هەرێم نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵی تری خەڵکدا. ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ جێگیرکردنی پڕۆژەیەک بۆ مۆرکردنی پەیماننامەیەکی نیشتمانیانە لەسەر ئاستی هەرێم.

ئامادەکارانی ئەم پڕۆژەیە دەڵێن دەشێت ئەم پەیماننامە نیشتمانیە ئەگەر کرا یارمەتیدەرێکی ڕاستەقینە بێت بۆ هەر هیچ نەبێت ڕەواندنەوەی تارماییەکانی نیگەرانی و دوودڵی کە لە ئێستادا باڵی کێشاوە بە سەر هەرێمەکەدا. لە ئایندە ڕوانین بەشێکی تری ئەم پڕۆژە نیشتمانیەیە لەم ڕەوشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە پەرەسەندنەکان لەم ناوچە پڕ لە کێشمەکێشەی جیهاندا وەک دەگوترێت چاوەڕواننەکراو و تیژڕەویشن.

ئایا هەر تەنها کۆبوونەوەی دوو قۆڵی یان پێنج قۆڵی دەبنە مایەی چارەسەرکردن؟

ئایا (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو،کۆمەڵ) چەندێک ئامادەی چارەسەرن بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان؟

ئایا هەوڵەکان تەنها بۆ چارەسەرییەکی کاتییە یان هەمیشەیی؟

ئایا مۆرکردنی پەیماننامەیەکی نیشتمانیانە لە نێوان ئەم لایەنانەدا چەندێک گرنگە؟

ئایا دەرفەت چەندە پەیماننامەیەکی نیشتمانی ببێتە پڕۆژەیەک بۆ هەموو لایەنەکانی کوردستان؟

(شەماڵ ئەحمەد) پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:42 0:00

XS
SM
MD
LG