Accessibility links

دکتۆر موسەنا ئەمین: ئەم کۆمیسیۆنەی هەڵبژاردنی عێراق هەرگیز سەربەخۆ نییە


دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین

بەلانی کەم پێنج خۆپیشاندەر و دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون لە خۆپیشاندانەکانی بەغدادا کە لایەنگرانی کەسایەتی شیعە ئاینزا موقتەدا ئەلسەدر ڕۆژی شەممە کردیان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت بەلانیکەم 174 کەسی تریش بریندارن لەو پێکدادانانەی لە نێوان هێزە ئاسایشیەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویانداوە لە نزیک گرین زۆنی بە‌‌غداوە.

خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.

موقتەدا ئەلسەدر بە گومانەوە لەو کۆمیسیۆنەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی دەڕوانێت و بە هاوسۆز و لایەنگری نوری ئەلمالیکی سەرەک وەزیری پێشووی عێراق دایدەنێت کە ڕکابەرێکی سەرەکی موقتەدایە.

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەوەی لە بەغدا ڕوودەدات بەردەوام بابەتگەلێکی تێکەڵن و ناکرێت هەر تەنها لە یەک هۆکاردا سنورداربکرێن و دەشڵێت ڕووادوەکانی ڕۆژی شەممەی بەغدا بەشێکی مافێکی ڕەوا و دەستوری خەڵکی عێراقە بەلام هەڵمەت و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران یەکێکە لە شتە ترسناکەکانی ڕویاندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر موسەنا ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەم کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەی عێراق بێلایەنانە کار ناکات و دەشڵێت لە ناو فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراقدا؛ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ گۆڕینی کۆمیسیۆنەکەدا نییە، بەڵام فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ویەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدان ئەندامانی نوێی کۆمیسیۆن لە دادوەرەکان پێکبهێنرێت.

زانیاری زیاتر لە دقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:17 0:00

XS
SM
MD
LG