Accessibility links

ڕێبازی ئەمەریکا دژ بە ئێران و حزبوڵا


شارەزایان دەڵێن لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەڵێن دەدات هەڵوێستی توندی بەرامبەر ئێران هەبێت، ئەم فشارەی ئەمەریکا دەشێ دژ بە حزبوڵای دارودەستەی ئێرانیش بێت کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی سوریا دژ بە سەرهەڵداوان.

بە پێی قسەی شارەزایان لە یەکەم کۆبونەوەی نێوان ترامپ و بنیامین ناتانیاهو کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیری ئیسرائیل هەوڵ بدات سزای نوێ دژ بە ئێران بە دەستبهێنێت و فشاری زیاتریش بخرێتە سەر حزبوڵا.

ئەو دوو ڕێبەرە لە کاتێکی زۆر گرنگدا کۆدەبنەوە لەو دەمەی کە بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیاری دەکات. چاوەڕوان دەکرێت ئەوان ئەو پەیوەندییانە چاکبکەنەوە کە لە میانەی بەڕێوەبەرایەتی پێشوو سارد ببونەوە.

حزبوڵا لە لایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناسراوە، کە ئایدۆلۆژیای شیعەیان هەیە و داوای لەناو بردنی ئیسرائیل دەکەن. ئەو ڕێکخراوە لەم چەند ساڵەی دواییدا سنوورەکانی خۆی لە لوبنان بەزاندووە و لە شەڕی ناوخۆی سوریادا لە بری سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد و ئێران شەڕ دەکات.

ناتانیاهو لەم هەفەتەیە لە بەریتانیا گوتی " ئێران هەوڵ دەدات ئیسرائی لەناو ببات، هەوڵ دەدات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات و کاری تێکدەرانە لە دوای تێکدەرانە دەکات."

گوتیشی " بۆیە پێشوازی لە هاوکاری سەرۆک ترامپ دەکەم بۆ سزای نوێ دژ بە ئێران" و هیواشی خواست کە وڵاتانی تریش بەشداری بکەن.

شارەزایان دەڵێن ناتانیاهو کە هێزەکەی هێرشی کردە سەر حزبوڵا لە ناو سوریا، بەوە دەچێت هەوڵ بدات بیسەلمێنێت کە لەناوبردنی حزبوڵا بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شتێکی باشە.

جۆسف باهۆت شارەزای بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوەندی کارنگی دەڵێت " ڕوونە کە نەک تەنها ئیسرائیل بەڵکو چەند نەیارێکی ئێرانیش لە کەنداو هەوڵ دەدات ئەم توڕەییەی ترامپ لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت.. و سنووردار کردنی حزبوڵاش بەشێکی گورەیە لە ستراتیژی لەسەر بنەمای ئاسیش کە دەیانەوێت لەگەڵ ترامپدا تاوتوێی بکەن."

سام بازی شارەزایەکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەڕێوەبەری ئینستتوتی ئیسلامی دژە تیرۆر بنکە لە واشنتۆن دەڵێت حزبوڵا لە ژمارەیەک بابەتدا هەندێکی نیگەران کردووە بە تایبەتی ئەو پیوەندییەی کە لەگەڵ ئێراندا هەیەتی.

بازی دەڵێت " لەم دۆخەدا تەنها یەک ڕێگا ناتوانێت زیان بە ڕژێمی (ئێران) بگەیەنێت بەر لەوەی دارودەستەی لە مێژینەی حزبوڵا، ملیشا شیعەکانی عێراقی سەر بە ڕژێم و حوسییەکانی یەمەن لە کارنەخرێن."

بازی دەڵێت " حزبوڵا دەشێ تیرۆر لە جیهاندا بڵاو بکاتەوە، ئالۆزی بۆ ڕۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆری تری وڵاتان دروست بکات و ملیشا شیعەکانی عێراقیش ئەوانەی کە سەر بە ئێڕننن دەشێ لە عێراق هێرش بکەنە سەر سەربازانی ڕۆژئاوایی."

لەلایەکی تریشەوە پرسیار لەسەر ئەوەش هەیە کە ئەو ئاماژانەی کە هەن بۆ پەیوەندییەکی دۆستانەی ترامپ لەگەڵ ڕوسیا چۆن کار دەکاتە سەر ڕێبازی نوێی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کرملن نەک هەر تەنها حزبوڵا بە هاوپەیمانێکی هەرێمی دەزانن بەڵکو بە پێی ڕاپۆرتان چەکیشی داوە بەو گروپە.

پسپۆڕێکی سیاسی بنکە لە تەل ئەڤیڤ دەڵێت پەیوەندی دۆستانەی ترامپ لەگەڵ ڕوسیا بارودۆخی هەرێمکە زیاتر ناڕوون دەکات و ئەمەش تەل ئەڤیڤ نیگەران دەکات.

لە ساڵی 2014 جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا میخایل بۆگدانۆڤ لەگەڵ ڕێبەری حزبوڵا حەسەن نەسروڵا لە بەیروت کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی پێشوەچوونەکانی هەرێمی.

حزبوڵا چەند جارێکیش گوتویەتی کە ڕوسیا پشتیوانی لێ دەکات.

XS
SM
MD
LG