Accessibility links

کچێک بە بەرد و بلۆک دەکوژرێت


تا ئێستا ناسنامەى ئەو كچە كوژراوە نەدۆزراوەتەوە و بكوژەكەى ئاشكرا نەبووە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر تەرمەكەى لەقەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە دۆزرایەوە ، بەڵام بەرپرسانى پۆلیس دەڵێن"كچەكە بە بەرد و بلۆك كوژراوە."

كچە كوژراوەكە تەمەنى لەنێوان 18 بۆ 22 ساڵیدایە و تائێستا ناسنامەى خۆى و كەس و كارەكەى و بكوژەكەشى ئاشكرا نەبووە ، تەرمەكەشى بۆ توێكارى پزیشكى رەوانەى شارى باقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە كراوە.

عەقید لەمیعە محەمەد بەرێوەبەرى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان لەگەرمیان، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دواى كوژرانى كچەكە بەبەرد و بلۆك ، تەرمەكەشى فرێدراوەتە نێو زێرابەوە."

چەند رۆژێك لەمەوبەریش ژنێكى تر لەقەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین كوژرا و رێژەى توندوتیژى دژ بە ژنان و كچان لەناوچە جێناكۆكەكان بەرزترە بەرارود بەناوچەكانى ترى هەرێم ، ئەمەش بەوتەى چالاكوانانى بوارى ژنان.

رائید ئەشرەف قاسم ئەفسەر لەپۆلیسى خانەقین، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێشتا ناسنامەى ئەو كچە ئاشكرا نەبووە كە تەرمەكەى فرێدراوە و كەسیش سكاڵاى یاسایى تۆمار نەكردووە."

زیادبونى حاڵەتەكانى توندوتیژى بەرانبەر بە ژنان لەناوچە كێشەلەسەرەكان، لەكاتێكدایە رێكخراوەكانى ژنان لەبەر بارودۆخى ئەمنى لەرابردوودا نەیانتوانیوە وەكو پێویست لەهەندێك لەو ناوچانە كاربكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00

XS
SM
MD
LG