Accessibility links

ئێرانییەکان یادی 38هەمین ساڵی شۆڕشی ئیسلامی دەکەنەوە


ملیۆنان ئێرانی لە سەرانسەری وڵاتەکە ڕۆژی هەینی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ یادکردنەوەی 38هەمین ساڵی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979.

لە تارانی پایتەخت سەدان هەزار خۆپیشاندەر دروشمە نەریتیەکانیان دەگوتەوە و دروشمی هەڵواسراوی دژە ئەمەریکایان بەرزکربۆوە.

خۆپیشاندەران یادی 11 ی 2 ی ساڵی 1979 دەکەنەوە کە پشتیوانانی ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی شا ڕەزا پەهلەوییان لەسەر دەسەڵات لادا کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکرد.

سەرۆک حەسەن ڕۆحانی لە تاران بە ئامادەبوانی گوت " ئەم بەشداربوونەتان وەڵامێکە بۆ لێدوانە هەڵەکانی فەرمانڕەوای نوێی کۆشکی سپی و خەڵکی بە ڕێگای ئامدەبوونیان بە جیهان دەڵێن دەبێت بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ گەلی ئێراندا بکرێت." ئەو گوتیشی گەلی ئێران وەها دەکەن ئەوانەی کە زمانی هەڕەشە دژیان بەکار دەهێنن پاشگەز ببنەوە."

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەم دواییانە سزای خستە سەر ئێران بەهۆی تاقیکردنەوەی موشەکی بالاستیکی لە مانگی ڕابوردوو. و هۆشداری دابە ئێران کە " یاری بە ئاگر دەکات."

وەزیری بەرگری جیم ماتس بەم دواییانە ئێرانی وەکو گەورەترین پشتیوانکەری تیرۆرسم لە جیهاندا لە قەڵەم دا.

یەکێک لە دانیشتوانی تاران ڕایگەیاند " ئێمە ماوەی دە ساڵە بەشداریمان نەکردووە لەم ڕێپێوانە. ئەمساڵ هاوسەرەکەم پێی گوتم با بڕۆین تا بە جیهانی نیشان بدەین بە تایبەتی بە ترامپ، کە ئێمە وڵاتەکەی خۆمان خۆش دەوێت سەرەڕای جیاوازییەکانیش."

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری وڵاتی نیشان دا کە لە زۆربەی شوێنەکان سەرمایەکی زۆریش هەبوو.

XS
SM
MD
LG