Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر:هەڵوێستی کۆماریەکان بەرامبەر نەیارانی ئەمەریکا لە دیموکراتەکان توندترە


دکتۆر جەبار قادر دەڵێت کۆماریەکان بەرامبەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران هەر لە سەرەتاوە توند بوون . ئەوە بوو دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەر لە میانەی هەڵمەتی بانگەشی سەرۆکایەتیدا باسی لە هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی نێوان زلهێزانی جیهان و تارانی دەکرد. بەشێکی ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ بەرامبەر تاران پەیوەندی بەو هاوپەیمانێتییەی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە هەیە. سەبارەت بە هاوپێچنەکردنی ناوی هەندێک وڵات لەوانە سعودیە لە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی قەدەغەی هاتنیان بۆ ئەمەریکا لێکراوە دەڵیت ؛ بەراستی ئەو مەسەلەیە بووتە مایەی سەرسوڕمانی زۆرێک لە خەڵکان لە سەرانسەری جیهاندا و دەڵێت هەرچی بێت پاساوی بەرێوەبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ لەو بارەیەوە ، ناتوانێت قەناعەت بەو خەڵکانە بێنێت. تەواوی ئەم گفتووگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:28 0:00

XS
SM
MD
LG