Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: دانۆڵد ترامپ و سیاسەتی دەرەوەیی


دۆسێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆسێ گرنگەکەی سیاسەتی دەرەوەیی سەرۆکی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

ڕووداوەکانی وەک بەهاری عەرەب، بەکارهێنانی هێزی فرە نەتەوەیی (ناتۆ) لە لیبیادا، شەڕی ناوخۆی سوریا، پرۆسەی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران، قەیرانەکانی عێراق و هتد، دەکرێت وەک نیشانەیەک بۆ بەڕیوبەرایەتی پێشووی ئەمریکا سەیر بکرێن.

تەواوی ئەم دۆسێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک میراتێک بۆ بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمریکا ماونەتەوە و پێویستە بەڕێوبەرایەتی دانۆڵد ترامپ کاری لەسەر بکات.

بێگومان چۆنیەتی کارکردنی هەر یەک لە بەڕێوبەرایەتییەکان لەسەر ئەو دۆسێیانە جیاواز دەبن لە سۆنگەی ڕوانینی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بۆ سیاسەتی دەرەوەیی و چۆنیەتی بینینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەک کاتدا جێی بایەخهەروەهاش نیگەرانی ڕێبەرانی ئەمریکا بووە بەهۆی پێگە ستراتیژیەکەی لە نەخشەی جیهاندا و هەروەهاش زۆری ئەو ڕێژە نەوتییەی لەو ناوچەیدا هەیە، ئەمانە بێ لەوەی بەردەوام ئەم ناوچەیەی جیهان (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)پڕە لە ململانێی قورس و ئاڵۆز، کێشە و گرفتی ئاسایشی زۆری تێدایە و زۆر جاریش لە ڕووی ئاسایشیەوە مایەی هەڕەشە و مەترسییە بۆ شوێنەکانی تری جیهان بە تایبەتیش جیهانی ڕۆژئاوا، مەترسییەکان وەک تێرۆریزم و بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی.

میوانی بەرنامە:

سەردار عەبدوڵا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

میدیای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات ڕاوێژکارە سەرەکییەکانی دانۆڵد ترامپ یان خاوەنی ئەزموونێکی گەورەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و یانیش خاوەنی ڕوانینێکی بەهێز و توندن لەسەر ئەو ناوچە پڕ لە کێشمە کێشەی جیهان.

بەڕێوبەرایەتی نوێ و خودی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئاشکرایانە و ڕاشکاوانەش باس لە شەڕی دژی تێرۆر دەکەن و دەشڵێن بێ لە لەناوبردنی دەوڵەتە ئیسلامییە تێرۆریستییەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تری هاوشێوەی داعش هیچ بژارەیەکی تر نییە.

بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە لەوەدایە ئایا دوژمنانی ئازادی چەندێک سودمەند دەبن لە سەرکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟!

ئایا سیاسەتە دەرەوەییەکانی دانۆڵد ترامپ دەتوانێت وێناکردنی ئەمریکا لە جیهانی ئیسلامیدا باشتر بکات ؟
ئایا سیاسەتی نوێی دەرەوەیی بەڕێوبەرایەتی چوار ساڵەی داهاتووی ئەمریکا دەتوانێت مەترسییەکانی تێرۆریزمی ئیسلامی بڕەوێنێتەوە؟
شیکەرەوە باس لە گۆڕانکاری گەورە دەکەن لەم چوار ساڵەی ترامپدا، ئایا ئەو گۆڕانکاریانە چین؟
کورد چەندی لەو گۆڕانکاریانە بەردەکەوێت؟
ئازیزانم ئێوە ڕاتان چییە؟
(سەردار عەبدوڵا) نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:36 0:00

XS
SM
MD
LG