حکومه‌تی عیراقی ده‌لێت هێزه‌کانی ئاسایشی به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی موسل دا گرتووه له گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاش فه‌ره‌تر له 100 رۆژ بۆ ده‌ستپێکردنی شهر بۆ موسل.
شه‌رکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێستاکه به‌ره‌و رۆژئاوای موسل پاڵ نراوون وه کۆنترۆڵی پێنج پردیان له ده‌ست داوون که به‌سه‌ر دیجله‌دا تێپه‌ر ده‌کات، له‌گه‌ڵ زانکۆێ موسل ا شوێنه‌واره‌کانی نه‌ینه‌وا.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق عه‌بادی ووتی به یه‌کێتیی عێراقیه‌کان و پشتێوانیکردنیان له هێزه‌کانی ئاسایش ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه مان به ده‌ستهێنا و ئێستاکه بانگهێشتی هێزه ئازاکانمان ده‌که‌م تا به خێرایی بجۆڵن بۆ ئازادکردنی به‌شه‌که‌ی تری موسل. ئه‌و ستایشی وه‌کو ناوی ده‌بات هه‌وڵدانه‌کانی پاڵه‌وانانه‌ی له‌شکه‌ری وڵاته‌که، پولیس، هێزه‌کانی دژه تیرۆر و هه‌ر وه‌ها پێشمه‌رگه‌ی و که‌سانی خۆبه‌خشی کرد.