Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: تورکیا ناوی کورد ناهێنێت بەڵام باس لە یەکپارچەیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


دکتۆر جه‌بار قادر
دکتۆر جه‌بار قادر

سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی بەلایەوە باشە دید و بۆچوونەکانی بەڕێوبەرایەتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بزانێت سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئافریکا باسی لەوەش کردووە کە تیمەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە ئامادەکاریدان بۆ سازدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمریکادا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا بە پەیامنێرانی گوتووە ئانکەرە دەخوازێت سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆی بمێنێتەوە وپارچە پارچە نەکرێن.

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت یەکێک لە نیگەرانیە سەرەکییەکانی تورکیا پارچە پارچە بوونی هەردوو وڵاتی بە شەڕ وێرانبووی عێراق و سوریایە.

دکتۆر جەبار دەشڵێت قسەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆکی تورکیا وەک پێشتر باس دەکرا ئەو مانگی هەنگوینیەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترامپ درێژە ناکێشێت چونکە لە دوو دیدی جیاوازەوە لە کێشەکان دەڕوانن، وەک دکتۆر جەبار دەڵێت ئەگەر ئەو ڕاستیەش لەبەرچاو بگیرێت کە ئەردۆغان بۆتە ڕابەرێکی سەرەکی بزووتنەوەی ئیخوانولموسلمین لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:27 0:00

XS
SM
MD
LG