Accessibility links

پاپا فرانسس: پاش بینینی کارەکانی ترام ئەمجا بیروڕای خۆم لەسەری دەردەبڕم


پاپا فرانسس دەڵێت ئەو چاوەڕان دەکات تا بزانێت سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چی دەکات بەر لەوەی بیروڕای خۆی لەسەری بدات.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیسپانی EL Pais کە لە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە، پاپا فرانسس دەڵێت ئەو حەز ناکات بڕیاری پێشوەخت لەسەر خەڵک بدات و گوتی دەبینین کە ترامپ چی دەکات.

کاتێک پرسیاری لەسەر ئەو ڕێبەرانەی کە پەیڕەوی شێوازی سیاسی میلی دەکەن لێ کرا کە لە ئەوروپا و ئەمەریکا سەرهەڵدەدەن، فرانسس هۆشداری دا دژی هەوڵدان بۆ فریاد ڕەسێک لە دەمی قەیراندا.

ئەو گوتی ئەدۆڵد هیتلەر لە ساڵانی 1930 کاندا لەلایەن خەڵکەوە دەنگی پێ درا و پاشان ئەو خەڵکی لە ناو برد.

فرانسس گوتیشی لە قەیراندا ئێمە دەگەڕێین بۆ فریادڕەسێک کە شوناسمان بگەڕێنێتەوە، و ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین.

ئەو ڕۆژی هەینی لە ڤایتیکان ئەم وتووێژەی لەگەڵدا کراوە لە هەمان ڕۆژی کە سەرۆک ترامپ سوێندی یاسایی خوارد.

XS
SM
MD
LG