Accessibility links

بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەر لە هندستان 35 کەس دەکوژرێن


لە ولایەتی ئەندرا پارادێشی باشوری هندستان بەلایەنی کەم 35 کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە شەوی شەممەدا.

کاربەدەستانی دەزگای گواستنەوە دەڵێن هەشت فارغۆنی شەمەندەفەرەکە لە سەر هێڵ لاچوو نزیکەی کاتژمێر 11 ی شەو لە کاتێکدا زۆربەی سەرنشینەکان لە خەودابوون. لەو کاتەدا شەمەندەفەرەکە بە ناوچەیەکی دووردەستدا تێپەڕ دەبوو. ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی سەرنشینەکان بە درێژایی شەو بەردەوام بوو و زۆربەیان گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە.

ئەوانەش کە ڕزگاریان بوو براون بۆ شاری بوهابنشوار.

گوتەبێژی هێڵی شەمەندەفەری هندستان J.P میشرا بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەنستانی ڕاگەیاندووە لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە چارەسەری تەواوی بریندارەکان بکەین و بیانگێڕینەوە ماڵەکانی خۆیان.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ناریندرا مودی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی ڕووداوەکەی کردووە بە ڕووداوێکی دڵتەزێن نادێری کردووە.

ڕووداوی شەمەندەفەر لە هندستان زوو زوو ڕوودەکات بە پێی ڕاپۆرتێکی حکومەت وا مەزەندە دەکرێت ساڵانە نزیکەی 1500 کەس بە ڕووداوی شەمەندەفەر لە هندستان گیان لە دەست دەدەن.

XS
SM
MD
LG