Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لە دووا ڕۆژی سەرۆکایەتیدا سزای 330 زیندانی فیدراڵی کەم دەکاتەوە


لە دووا ڕۆژیدا وەکو سەرۆک، باراک ئۆباما سزای 330 زیندانی فیدرالی کەم کردەوە کە تاوانباری بەنگ و مەخەدەرات بوون مەبەش کۆی ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونی بۆ دەرکردن گەیشتە 1،715 کەس.

سەرۆک ئۆباما لە 12 سەرۆکانی ڕابوردوو زیاتر سزای زیندانیانی کەم کردەوە. زیاتر لە 500 لەوانە سزای هەتا هەتایی درابوون. نیل ئیگلستن ڕاوێژکاری کۆشکی سپی ئۆباما لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند " ئەو دەیویست ئەو کارە بکات، دەرفەتێکی دەویست کە تا بتوانێت هاوکاری بکات، ئەو لە زۆربەی ئەو سزایانەدا هەستی بە ناعەدالەتی کردبوو و بڕوایەکی بە‌هێزیشی بەوە هەیە کە هەمو کەسێک شایشتەی ئەوەیە دەرفەتی دووهەمی پێ بدرێت."

ئەمە دووا دەرفەتی ئۆباما بوو وەکو سەرۆک بڕیارێکی گەورە دەربکات. لە نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی سەرۆک ئۆباما لەگەڵ جیگرەوەکەی دەبێت لە کاتێکدا سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ سوێندی یاسایی دەخوات و قۆناغی مێژوویی ئۆباما کۆتایی پێدێت.

ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونەکەی ئۆباما دەیانگرێتەوە ئەو کەسانەن کە هەڵسوکەوتیان لە زینداندا باش بووە و 10 ساڵی سزاکەشیان تەواو کردووە. دەشبێت ئەو کەسانە بن کە توندوتیژیان ئەنجام نەدابێت.

سەرۆک ئۆباما خۆی بەسەر هەمو دۆسێکانی ئەو کەسانەدا چۆتەوە کە سزاکەیان کەم کراوەتەوە.




XS
SM
MD
LG