Accessibility links

ڕۆژنامەوان کاروان حاجی باعەدری: لە ڕێگەی دادگاوە داوای مافەکانی خۆم دەکەم


کاروان حاجی باعەدری کە ڕۆژنامەوانە لە ڕۆژنامەی ئەڤرۆ و دەنگی لالش، دەڵێت بەرپـرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی باعەدری لە ماڵەکەی دەسـتگیریکردووە و بەرەو بارەگای ناوچەی بردووە و لەوێ بێ ڕێزی پـێکردووە و ئەشکەنجەی داوە، ئەمەش وەک کاروان دەڵێت لەبەر ئەوەی لە پـۆستێـکی لەسەر فەیسبوک ڕەخنەی گرتووە لە کاربەدەسـتانی حکومەت و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر دامەزراندنی خەڵکی ناوچەی دیکە لە کەمپەکانی پەنابەران و کۆمپانیا بیانیـیەکانی دەڤەرەکەیان، بەڵام گەنجانی ناوچەکەش لەبەر بێکاری ڕوو لە شوێنی دیکە دەکەن.

باعەدری دەڵێت ئەو لە ڕێگەی دادگاوە داوای مافەکانی خۆی دەکات و دەبێت کاربەدەسـتانی هەرێمی کوردستان مافەکانی بپارێزن، دەشڵێت "ئەگەر نا ئەوا کوڕە هەژارێکم هیچم پێ ناکرێت."

هاوکات خۆشناو جەمیل ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردسـتان بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند سەندیکاکەیان بەداداچوون بۆ مەسەلەکە دەکات و دەڵێت نابێت ڕۆژنامەوانێـکی چالاکی وەک کاروان لەسەر بیروبۆچوونی ئەشکەنجە بدرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:07 0:00

XS
SM
MD
LG