Accessibility links

بەهۆی بۆردومانی ناوچەیەکی نزیک دیمەشق 12 کەس دەکوژرێن


هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ڕۆژی یەکشەممە گوندێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە نزیک دیمەشق تۆپباران کردووە، بەلایەنی کەم 12 کەسی سیڤیل کوژراون و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

ئەو توندوتیژییەی کە لە 22 ی مانگی 12وە لە دۆڵی بەرەدەی دەوڵەمەند بە ئاو سەری هەڵداوە ئاگربەستی هەستیاری وڵاتەکەی خستە تاقیکردنەوەوە و ناردنی ئاوی بۆ دیمەشقی پایتەخت سنوردار کردووە. سەرەڕای ڕێککەوتنێک بۆ ڕێگادان بە کارمەندانی چاککەرنەوەی بۆری ئاو لەو دۆڵەی ژێر دەستی سەرهەڵداوان، توندوتیژییەکان بەردەوام بوو و نزیکەی 100 هەزار دانیشتوی ناوچەکەش گیریان خواردووە.

لە ڕۆژی یەکشەممە چەند موشەکێک بەر هۆڵی ئەلڕیم لە گوندی دێر قانون کەوتووە کە سەدان کەسی سیڤیلی کە بەهۆی شەڕەکان هەڵاتوون لەوێن.

چالاکوانەکانی کەنێوەندی میدیای بەرەدە بەڕێوە دەبەن دەڵێن 12 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون. گروپەکە چەند وێنەیەکی هۆڵەکەی بڵاو کردۆتەوە کە عەرزەکەی بە خوێن داپۆشراوە.

XS
SM
MD
LG