Accessibility links

وەزیری دەرەوەی عێڕاق هەوڵی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەدات


وەزیری دەرەوی عێراق دەڵێت ئەو نێوەندگیری ئێران و عەرەبستانی سعودیەی کردووە لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو دراوسێیەی.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو بەرهەڵستە هەرێمییە خراپتر بوو پاش ئەوەی سەدان کەس لە میانەی مەڕاسیمی حەج لە عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی 2015 کوژران. ئێران ڕێکخەرانی مەڕاسیمەکەی بو کارەسات تاوانبار کرد و مەڕاسیمی حەجی ساڵی ڕابوردووی مەحکوم کرد.

پەیوەندییەکان خراپتریش بوون کاتێک عەرەبستانی سعودیە ساڵێک لەمەو بەر کەسایەتی ئاینی شیعەی لەسێدارە دا ئەمەش بوو بەهۆی توڕە کردنی خۆپێشاندەرە ئێرانییەکان و هێرشیان کردە سە باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی IRIB ئێران لە زاری ئیبراهیم ئەلجەعفەرییەوە دەڵێت " هەنگاوەکانی نێوەندگری لە پارەکەوە بەردەوامە و من چینین پەیامی نێوانیانم گۆڕیوەتەوە لە بەر ئەوەی هەر قەیرانێک لە سعودیە یان ئێران بێت ئەوا کار دەکاتە سەر عێراقیش و دووبارە پەیوەندی بەستنەوەی ئەو دوو وڵاتە لە بەرژەوەندی عێراقەدا دەبێت."

جەعفەری گوتوشیەتی ئەو پەیامی زارەکی لە کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە گواستۆتەوە.

کاربەدەستێکی ئیرانیش ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە عەرەبستانی سعودیە بانگهێشتی تارانی کردووە بۆ تاوتوێکردنی مەڕاسیمی حەج.

XS
SM
MD
LG