Accessibility links

هێزکانی عێراقی شەڕی دژ بە داعش لە زانکۆی موسل دەکەن


کاربەدەستانی لەشکری دەڵێن هێزی تایبەتی عێراقی ڕۆژی شەممە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامیان لە ناوچەی ستراتیژی زانکۆی موسڵ دەرکرد لە کاتێکدا یەکەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ناوچەکانی سەر ڕووباری دیجلە گرتووە.

بەرپرسێکی هێزی دژە تیرۆری عێراق ژەنەڕاڵ عەبدولوەهاب ئەلسەعدی ڕایگەیاد چەند بەشێکی زانکۆکە بە تاوەتەی پاکبۆتەوە.

کۆنترۆڵ کردنی کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە ڕێگا خۆش دەکات بۆ هێزەکانی عێراقی کە دەست بکەن بە هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژئوای موسڵ کە لە ئێستادا بەتەواوەتی لە دەستی داعشدایە. پێشوەچوونەکانی لەشکر زۆربەی جار بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو، سێرەگر و بەکارهێنانی کەسانی سیڤیل وەکو قەڵغانی مرۆیی لەلایەن داعشەوە ڕێگەی لێ دەگیرێت.

شەوی هەینی دانیشتویەکی ناوچەکە ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانی ئەم هەفتەیە کە تیایدا کاربەدەستێکی باڵای داعش کرابوو بە ئامانج بوو بەهۆی کوشتنی نزیکەی 30 کەس.

سەرکردەیەکی دژە تیرۆری عێراقی سامی ئەلئەرێدی بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێزەکانی عێراقی نیشانەی کیمیایان دۆزیوەتەوە کە داعش بەکاری هێناوە بۆ هەوڵی دروست کردنی چەکەکانی.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ملیتانەکان دەستیان بەسەر ئەو کەرەستە کیمیایانەدا گرتووە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لە زانکۆکەدا بەکار دەهات کاتێک لە ساڵی 2014 موسڵیان کۆنترۆڵ کرد.

کاربەدەستانی ئەمەریکا، گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ و دانیشتوانی ناوچەکانیش دەڵێن چەکدارانی داعش کیمیای لە ناویاندا گازی خەردەلیان لە چەندین هێرش لە عێراق و سوریا بکار هێناوە.

.

XS
SM
MD
LG