Accessibility links

مەریوان نەقشبەندی: داعش سوپاییەکی گەورەیان لە خەڵکی توندڕەو لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە


بەپێی ڕاوبۆچونی شارەزایان داعش هەڵمەتی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی جیهادی و سەلەفی و تەکفیری بەرپاکردووە، وەک جیهانبینییەکی مەترسیدار کە خاوەنی هێزە لەچەند شوێنێکدا، بەڵام ئەمانە ژەهرن پێویستە لەبەرەکانی جەنگ ریشەکێش بکرێن، بە شێوازێکی فیزیکی بە چەک و هەروەها پێویستە ئایدۆلۆژیاکەشیان لەناو ببرێن لەڕێی بەرەی جەنگی ئایدۆلۆژییەوە، واتە لە ڕووی میدیایی و کتێب و بڵاوکراو و لەڕێی وتاری پیاوانی ئاینی و مزگەوتەکانەوە، هەموو ئەم شتانە تەرخان بکرێن بۆ لەناوبردن و بەڕەنگاربونەوەیان.

چەکدارانى داعش زیانێکى زۆریان بە ژێرخانى ناوچەکانى ژێر دەستیان گەیاندووە، بەو ناوچانەشەوە کە ئێستا کۆنترۆڵکراونەتەوە.

زۆرترینى ئەو ناوچانەش کە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە زیانیان پێگەیەنراوە شوێنەوارەکان و مەزارگە و کڵێسا و شوێنە ئاینییەکانى دیکەبوون.

بە وتەى وەزارەتى ئەوقاف، لەسەرەتاى هاتنیانەوە چەکدارانى داعش زیاتر لە ١٠٠ مەزارگە و مزگەوت و کڵێسا و پەرستگا و شوێنى ئایینیان لە سنورى هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕووخاندووە و وێرانکردووە.

لیژنەى تایبەت بە دۆکیومێنتکردنى تاوانەکانى داعش سەرجەم ئەو کارانەى داعشی دۆکیومێنتکردووە و نوسیوەتەوە.

لە بەرامبەر دۆکیومێنتکردنى تاوانەکانى داعشدا، لیژنەیەکى دیکەش بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى بیرى توندڕەوى لە هەرێم پێکهێنراوە، وەزارەتەکانى ئەوقاف ، پێشمەرگە، ناوخۆ، ڕۆشنبیرى و دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لەو لیژنەیەدا ئەندامن.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان میوانداری بەڕێوبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف مەریوان نەقشبەندی دەکات.

مەریوان نەقشبەندی دەڵێت "زیاتر لە 100 شوێنی هەموو ئاینەکانی کوردستان یان تێکدراوە یان تەقێنراوەتەوە یان بەکارهێنراوە بۆ شوێنی شەڕکردن".

دەشڵێت "هەندێک لەو ئافرەتە موسڵمانانەی کە خێزانی داعش بوون و کوژراون، ئێستا ئەوانە بە دڵنیاییەوە دەگڕێنەوە بۆ کوردستان و خەڵکی کوردستان بوون لەبنەڕەتدا، ئەمانە هەموو کاریان لەسەر دەکرێت و سەرلەنوێ رادەهێنرێنەوە لەسەر ژیان".

سەبارەت بە پشتیوانییەکانی داعش مەریوان نەقشبەندی دەڵێت "پاڵپشتی سەرەکی داعش بۆ کۆکردنەوەی چەکدار و لایەنگر و هاوسۆز بۆخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە، وە میدیاکان بووە ، سوپاییەکی گەورەیان لەخەڵکی توندڕەو لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە".

هاوکات دەڵێت "ئێمە سورین لەسەر ئەوەی هەر کەسێک لە یوتیوب یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەهەر کەناڵێک ئەگەر سەر بە حکومەتیش نەبێت ئەوا ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین،.......وەزارەتی ئەوقافیش خۆی خاڵێکی جێگیرکردووە کە بە هیچ شێوەیەک رێگەنادرێت بە هیچ ئیمام و خەتیبێک کە هێرشبکاتە سەر ئاینەکان یان فیکری توندڕەوی بڵاوبکاتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:53 0:00

XS
SM
MD
LG