بنعەلی یەلدەرەم سەرۆک وەزیری تورکیا لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد. لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆک وەزیری هەرێم نێچیرڤان بارزانیدا کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکانیدا باسی گەشەسەندی ئابوری و پەیوەندییە دوولایەنیەکاندا کرا.
لە سەردانەکەیدا یەلدەرەم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە چیای زەرتک کرد.
سەبارەت بە ڕەهەندی ئابوری سەردانەکەی سەرۆک وەزیری تورکیا پەیامنێرمان سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.