Accessibility links

پۆلیس دەڵێت شیانی ئەوە هەیە هێرشبەرەکەی فلۆریدا لەلایەن تیرۆرسمەوە هان درابێت


پۆلیس لە ولایەتی فلۆریدا دەڵێن ئەوان لە شیانی هاندانی تیرۆرسم دەکۆڵنەوە لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی فۆرت لاودەردێڵ، بەڵام دەڵێن هێشتا زۆر زووە کە تەواو لێی پشتڕاست بن.

سەربازێکی دێرینی شەڕی عێراق پێنج کەسی لە فرۆکەخانەی فۆرت لاودەردێڵ کوشت.

ئەو گومانبارە تەمەن 26 ساڵانە لە میانەی وتووێژێکی چەند کاتژمێریدا هاوکاری لەگەڵ لێکۆلەران کردووەو وەڵامی پرسیارەکانیانی داوەتەوە.

ڕۆژی شەممە لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران جۆرج پایرۆ، لێکۆڵەری تایبەتی FBI بەرپرسی بەشی مەیامی، ڕایگەیاند پۆلیس بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە کردن شیانەکانی تیرۆرست لەو هێرشەدا " بەڵام هێشتا زۆر زووە بە تەواوەتی بزانرێت مەبەستی هێرشبەرەکە چی بووە".

پیرۆ گوتیشی مەسەلەی نەخۆشی دەرونیش شیانێکی تری ئەم هێرشەیە.

بڕیارە درەنگانێکی ڕۆژی شەممە سزاکانی فدڕاڵ دژ بەو گومانبارە ڕابەگەیەندرێت.

کاربەدەستان دەلێن ئیستبان سانتیاگۆ لە ئەلاسکاوە بە فڕۆکە گەیشتبۆ ئەو فڕۆکەخانەیە.

پیرۆ گوتیشی " وتووێژمان لەگەڵ نزیکەی 175 گەواهدەردا کردووە و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیمان تەماشا کردووە و چەندین بەڵگەی تریش هەیە کە بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە کردن لەسەری".

فڕۆکەخانەی فۆرت لاودردێڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە کراویەوە. ئەو فڕۆکەخانە قەرەباڵغە لە پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینییەوە داخرا. .

XS
SM
MD
LG