دبلۆماتێکی باڵای ئه‌مریکا ڕابه‌رانی ئه‌فغانستانی دڵنیاکردوه‌ته‌وه پابه‌ندبوونی واشنتن به‌ئاشتی و په‌ره‌سه‌ندن و ئاسایشی ئه‌و ووڵاته‌ی چه‌نگ هه‌ڵیوه‌شاندوه له‌سایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد ترامپدا قووڵتر ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری سیاسی تۆماس شانۆن سه‌ردانی کابولی کرد، له‌وێ چاوی به سه‌رۆک ئه‌شره‌ف غه‌نی و سه‌رۆکی جێبه‌جێکار عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا و چه‌ند به‌رپرسێکی حکومه‌ت که‌وت.
دواتر شانۆن به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندا ئامانج له‌و سه‌ردانه جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌هاوبه‌شی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو ووڵات که توانیویانه له‌میانه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما بنیاتی بنین.
شانۆن ووتیشی " به‌ڵام پابه‌ندبوونمان به‌ئه‌فغانستانه‌وه له 20ی مانگی یه‌کدا (کاتێک ترامپ سوێندی ده‌ستوری ده‌خو‌ات) کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر گرنگی ستراتیجی، ئه‌و په‌یوه‌ندیه قوڵتر ده‌بێته‌وه وه‌ک بۆ هه‌موان ڕوونه".
هه‌روه‌ها شانۆن ووتی "ده‌توانم دڵنیاتان بکه‌م ئامانج و مه‌به‌ستمان لێره هه‌یه به‌رده‌وامه و بۆ مه‌ودایه‌کی دووره".
ڕوون نیه چۆن سه‌رۆکی هه‌رڵبژێردراو ترامپ به‌نیازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی ئه‌فغانستان بکات، که به‌درێژترین جه‌نگی ئه‌مریکا داده‌نرێت.
نزیکه‌ی 8500 سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ئه‌فغانستانه، مه‌شق و ڕاوێژ به‌هیزه‌کانی خۆجه‌یی له‌جه‌نگیاندا دژ به بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌ده‌ن.