Accessibility links

هێزەکانی عێراق نزیک تر دەبنەوە لە ڕووباری دیجلە لە موسڵ


هێزی تایبەتی عێراق ڕۆژی شەممە نزیکە بوونەتەوە لە ڕووباری دیجلە کە بە ناوەڕاستی موسڵدا تێپەڕ دەبێت و لەگەڵ هێزەکانی تردا لە پێشڕەویدان و هەوڵ دەدەن فشار بەرن بۆ دەوڵەتی ئیسلامی تا شارەکە جێبهێڵن.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ بە پشتیوانی ئەمەریکا، کە لە مانگی 10 دەستی پێکرد سەرەتا زۆر بەباشی پێشوەچوو هەتا بەر لە کۆتایی ساڵ خاو بۆوە بەهۆی برگری زۆری داعشەوە و هێزەکانی عێراق نەیاندەویست زیانی زۆر بەر سیڤیلیەکان بکەوێت. لە هەفتەی ڕابوردوودا جارێکی تر ئۆپەراسیۆنەکە گەرموگۆڕ بۆوە و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە.

گوتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆرسم دەڵێت هێزەکان نزیکتر بوونەتەوە لە ڕووباری دیجلە و پردێکی ستراتیژییان داخستووە.

سەباح ئەلنوعمان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە " هێزەکانی دژە تیرۆر نزیکەی 500 ئەندامیان لە هێزی چوار ناردووە".

ئەوان گەڕەکی غورفانیان کۆنترۆل کردووە و چوونەتە نێو گەڕەکی وەحدەوە.

XS
SM
MD
LG