Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە باکوری سوریا دەیان کەس دەکوژرێن


ڕێکخراوێکی چاودێری سوریایی دەڵێت بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەیەکی نزیک سنووری تورکیا دەیان کەس کوژراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت لەو تەقینەوەیەی کە ڕۆژی شەممە لە بازارێکی قەرەباڵغ لە شارۆچەکی عەزازی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان ڕویدا بەلایەنی کەم 43 کەس کە زۆربەیان سیڤیلن کوژراون.

کاربەدەستان دەڵێن بۆی هەیە ژمارەی قوربانییەکان لەوەش زیاتر بکات لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆرتر بریندار بوون. ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئەنادۆڵۆ لە زاری پزیشکێکی ناو عەزازەوە ڕادەگەیەنێت کە 60 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسیش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە ژمارەیەکیان برینەکانیان سەختە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

..

XS
SM
MD
LG