Accessibility links

ترامپ دان کۆتس وەکو بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتمانی دەستنیشان دەکات


دوو کاربەدەستی باڵای گواستنەوەی دەسەڵات ڕایانگەیاندووە سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە سیناتۆری پێشووی ئەمەریکا دان کۆتسی وەکو بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ئەمەریکا دەستنیشان کردوە، لە کاتێکدا دەستدەخاتە سەر ئەو دەزگا زانیارییەی کە زۆربەی جار خۆی ڕەخنەی لێگرتووە.

ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییە چاوەڕاوان کراو بوو لەم هەفتەیەدا لە کاتێکدا ترامپ بڕیار لەسەر ژمارەیەک لە پۆستە سەرەکییەکان دەدات کە پێوێستە پڕ بکرێنەوە بەر لەوەی لە 20 ی مانگی 1 بە فەرمی بچێتە ناو کۆشکی سپی.

کۆتسی تەمەن 73 ساڵ کەسێکی کۆنەپارێزی خەڵکی ولایەتی ئیندیانایە کە بەم دواییانە تێرمێکی 6 ساڵی وەکو سیناتۆ تەواو کردووە. ئەو باڵیۆزی ئەمەریکا بوو لە ئەڵمانیا لە سەردەمی سەۆرکی ئەمەریکا جۆرج بوش کە کۆماری بوو.

کاربەدەستێکی دیموکرات کە ئاگادری کارەکان و ڕابوردووی کۆتسە ئەوی بە کەسێکی زۆر مەنتقی وەسف کرد. کاربەدەستێکی تریش کە شارەزای کاروباری زانیاری گوری ئەو کەسێکی زۆر شیاوەو لە هەردوو لا ڕێزی لێدەگرن.

XS
SM
MD
LG