Accessibility links

دکتۆر فەرسەت سۆفی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەبێ هەبوونی چاکسازی ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت


دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

لەگەڵ ماڵئاوایی کردن لە ساڵی 2016زۆر کەس بە ساڵێکی ئاڵۆز و ناخۆش و ساڵی بەدبەختی ناودێریان کردووە.

دکتۆر فەرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت لە ڕووی ئابوری و داراییەوە ساڵی 2016 ساڵیکی سەخت و ناخۆش بووە بۆ خەڵک و بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ زۆر لە وڵاتانی ناوچەکەش ئەوانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە، بەڵام وەک دەڵێت 2016 لە ڕووی سەربازی و شەڕی دژی تێرۆرەوە ساڵی سەرکەوتن و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش بووە و دەشڵێت پێی وەهایە ساڵی 2017 لە هەموو ڕوویەکەوە ساڵی بەرەوپێشچوون دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەکە وەک دکتۆر فەرسەت ئاماژەی پێدەکات کێشەی ئەو ناوچەیە هەر تەنها شەڕی دژی داعش نییە بەڵکو بەڕێوەچوونی ململانێیەکی بەهێزی هەرێمی و جیهانی لە ناوچەکەدا دەکرێت وەک بەشێکی تری کێشەی ناوچەکە لێی بڕوانرێت.

دکتۆر فەرسەت دەڵێت پێگەی ژیۆپۆڵەتیکی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا پێگەیەکی گرنگە، هەر بۆیە پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ کورد هەر تەنها پەیوەست نییە بە شەڕی دژی داعشەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر فەرسەت سۆفی باسیش لەوە دەکات بەهێزترین خاڵی لاواز لە هەرێمی کوردستاندا و گەورەترین سەختیش کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە ئەو پەرتەوازەییەی ناو ماڵی کوردە و ئەو تێڕوانینە جیاوازانەن لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ پارچەکانی تری کوردستان و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەن و دەشڵێت ئەگەر ئەمانە چارەسەر نەکرێن و ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا وەک دەڵێت "بەرەو تونێلێکی تاریک ئاڕاستەمان دەکات."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:29 0:00

XS
SM
MD
LG