Accessibility links

سزادانی روسیا لەلایەن ئەمریکاوە و دەرئەنجامەکانی


سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین دەڵێت کە ئەو سیاسییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرناکات لە وڵاتەکەی وەک وەڵامێکی تۆڵەکردنەوە بۆ گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە سەپێنراوەی کە لەلایەن سەرۆک باڕاک ئۆباماوە گیرایەبەر، هاوکات سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاش داناڵد تڕامپ ئەمەی بە هەنگاوێکی مەزن لە قەڵەمدا.

هەنگاوێکی مەزن بوو- سەرۆکی هەڵبژێردراوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داناڵد تڕامپ ئەمەی لە تویتەر بڵاوکردووە "من هەمیشە دەمزانی کە ئەو زۆر زیرەکە".

تویتەکەی تڕامپ بۆ ستایشی سەرۆکی روسیای ڤلادیمیر پوتین بوو سەبارەت بە خۆبەدوورگرتن لە تۆڵەسەندنەوە بەهۆی سەپاندنی سزا دژی ئەو 9 ئاژەنسی هەواڵگیرییەی روسیا.

ئێستا کە ماوەی کەمتر لەسێ هەفتەی لەپۆستەکەدا ماوە؛ بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆباما سزاکانیان لەدژی دەستێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2016 دا راگەیاند.

هاوکات ئۆباما ماوەی 72 کاتژمێری دانا بۆ ئەو 35 کارمەندی هەوڵگیرییەی روسیا کە وڵاتەکە بەجێبهێڵن و هەروەها ئەو دوو ناوەندی کاتبەسربردنەی کە حکومەتی روسیا خاوەندارێتی دەکات لە مێریلاند و نیۆرک دابخرێن.

ئیریک لۆربێر لەڕێی سکایپەوە بۆ دەنگی ئەمریکا دواو وتی کە پێدەچێت سزاکان بە ئاسانی لەلایەن تڕامپەوە هەڵبووەشێنرێتەوە. ئەو روبەڕویی ئاستەنگ دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لە واشنتنەوە.

"لەڕووی یاسایەوە قسەبکین، بژارەکانی تڕامپ پشتیوانی لەمە ناکات، تڕامپ دەتوانێت هەر لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونییەوە شکست بەو سزایانە بهێنێت، ئەو دەتوانێت بە نوکە قەڵەمێک پوچەڵیبکاتەوە، لەڕووی سیاسیشەوە لە بەشێکی گەورەدا زۆر سەخت دەبێت لەبەرئەوەی هاوکات ئیدارەکە بەڵگەی زیاتری بڵاوکردۆتەوە کە لەلایەن FBI و ئاسایشی نیشتیمانییەوە هاکەرە روسیاییەکان بە تێوەگلانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەلەکترۆڵەکان توهمەتبار دەکرێن".

سەرباری بانگەشەی وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ بۆ تۆڵەکردنەوە، بەڵام پویتین گوتی کە وەڵام ناداتەوە تا بەڕێوبەرایەتی نوێی کۆشکی سپی دەسەڵاتدەگرنە دەست.

شارەزایەکی روسیا ئارێڵ کۆهن دەڵێت پۆتین پەیامێک دەنێرێت بۆ سەرۆکی داهاتو داناڵد تڕامپ.

"هەروەها ئەمە پەیامێکی نیازپاکییە بۆ تڕامپ، دەڵێت سڵاو داناڵد، من لێرەم دەمەوێت پەیوەندییەکی باشم هەبێت لەگەڵ تۆدا، وەرە بۆ ئێرەو با شتێکی نوێی جیاواز سازبکەین، ئایا ئەمە چەند دەخایەنێت؟ خەڵک ئاماژەی بەوەدا بوو کە جۆرج بۆش و ئۆباما هەوڵیاندا کە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت لەگەڵ پوتیندا بەڵام شکستیان هێناوە".

کۆشکی سپی دەڵێت سزاکان واتە کۆتایی وەڵامی ئەمریکا نیە، رێوشوێنی تر دەگیرێتە بەڵام رانەگەینرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:03 0:00

XS
SM
MD
LG