Accessibility links

داعش دەچێتەوە ناو شاری تەدمر


چالاکوانانی سوریا دەڵێن گروپی دەوڵەتی ئیسلامی جارێکی تر چوونەتەوە ناو شاری مێژووی پالمێرا (تەدمر) لە ناوەڕاستی سوریا، 9 مانگ پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریا و ڕوسیاوە لە ناوچەکە دەرکران.

هەماهەنگی گشتگیری تەدمر کە لەلایەن چالاکوانانەوە بەڕێوە دەبرێت ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ملیتانەکان دەستیان گرتووە بەسەر عەمباری لەشکری شارەکە و گەڕەکانی باکور و ڕۆژئاوا پاش ئەوەی چەند باڵەخانەیەکی حکومەت، پاڵاوگەی نەوت و چەند گردێکی ستراتیژییان لە دەرەوەی شارەکە کۆنترۆڵ کرد.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ملیتانەکان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی تەدمور.

داعش پاش ئەوەی لە ساڵی 2015 دەستی گرت بەسەر ئەو شارەدا لە ماوەی 11 مانگی کۆنترۆڵ کردنیدا چەندین ئاساری سەردەمی ڕۆمانیەیکانی لە ناو برد.

XS
SM
MD
LG