به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وته‌کانی ترێسا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، سه‌باره‌ت به ئێران نابه‌جێیه و بۆ ئێران قبوڵ ناکرێن. به‌هرامی وتی: «ئه‌و وڵاتانه‌ی که به ده‌ست تێوه‌ردانی نابه‌جێ له وڵاتانی تردا بوونه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناسه‌قامگیری، شه‌ڕ، توندوتیژی و تێرور، له‌و جێگه‌دا نین که وڵاتانی تر به ده‌ست تێوردان له ناوچه‌که تاوانبار بکه‌ن.»
به‌هرام قاسمی وتی بنه‌مای به‌شێکی گرینگ له ئه‌و قسانه‌ی خانمی مه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی هاریکاری که‌نداو کردوویه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانکاریه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی بریتانیا و یه‌کیه‌تی ئۆرووپا که بوه‌ته هۆی هه‌ندێک کێشه و که‌م و کۆڕی له به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی بریتانیا و هه‌ر بۆیه‌ش به وته‌ی قاسمی «خانمی مه‌ی به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی کۆبوونه‌وه‌که‌ی هاریکاری که‌نداو و بۆ خۆش هاتنی ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجۆمه‌نه، ئه‌و قسه نه‌گۆنجاوانه‌ی دژی حکومه‌ت و خه‌ڵکی ئێران به سه‌ر زاردا هێناوه.»
جێگای ئاماژه‌یه که خانمی ترێسا مه‌ی به ڕێبه‌رانی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی هاڕیکاری وڵاتانی که‌نداوی کوت بریتانیا یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات که له به‌رانبه‌ر ئه‌وه کردارانه‌ی ئێران که به وته‌ی خانمی مه‌ی «کرده‌وه‌گه‌لی دژ‌به‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌که‌دایه» بوه‌ستن.
ترێسا مه‌ی که ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی هاریکاری وڵاتانی که‌نداو له وڵاتی به‌حره‌ین بوو، ئێرانی به شه‌رئاژۆیی له ناوچه‌که‌دا تاوانبار کرد و کوتی «ئێمه پێویسته به‌رده‌وام بین له به‌ره‌نگاری ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ناوچه‌که که له توانای خۆیان له ناوچه‌که بۆ ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌دا که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
خانمی مه‌ی هه‌روه‌ها وتی: «ده‌مه‌وێت به ئێوه دڵنیایی بده‌م که من سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیا‌نه‌ی ئیران ده‌یخاته سه‌ر که‌نداو و هه‌روه‌ها به گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئاگادارم.»
له به‌رانبه‌ردا، وته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: «ئامانجی ئه‌م قسانه واژۆ کردنی هاریکاری ستراتێژيک نێوان له‌ندن و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوه‌و له کۆتایی خۆیدا ده‌بێته هۆی قه‌یرانه‌کان له ناوچه‌دا.»