Accessibility links

کاروان عه‌لی شامار: ئێمه‌ ده‌نگی خۆمان خسته‌ پاڵ ده‌نگی زانکۆێ گه‌رمیان و راپه‌رین بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا

  • Jani Diylan

Karwan Ali Shamar*

Karwan Ali Shamar*

نزیکه‌ی دوو مانگه‌ خۆپێشاندانی مامۆستایان، خوێندکاران و مامۆستایان زانکۆ له‌ شاری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، که‌لار و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا، نه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ وه‌ نه‌ که‌س له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان نه‌ سه‌ردانیان کردوون و نه‌ وه‌ڵامی داخوازیه‌نیان داونه‌ته‌وه‌.

کاروان عه‌لی شامار مامۆستای کۆمه‌ڵناسی له‌ زانکۆێ سلێمانی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌کان بۆ نزیکه‌ی دوو مانگ ئه‌روات و ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان هه‌ڵبڕیوه‌ به‌ڵام تاکو ئێستا به‌ هیچ شێوازێک حکومه‌ت نه‌هاتووه‌ بچووکترین داواکاری مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خوه‌ران دابین بکات، نه‌ک هه‌ر هیچیشی نه‌کردووه‌، به‌ڵکو وه‌کو مامۆستایانی زانکۆ، سه‌نته‌ری خوێندنی باڵا تا ئێستا هیچ به‌رپرسێک ته‌نها نه‌هاتووه‌ گوێ بگرێ له‌ داواکاریه‌کانمان وه‌ ئه‌مه‌ش به‌راستی نه‌نگیه‌".

مامۆستا کاروان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ساڵی رابوردوو وه‌ تاکو ماوه‌یه‌کی پێش ئێستا ئێمه‌ به‌ گیانێکی نیشتمانی زۆر زۆر دڵسۆزانه به‌شداریمان کردووه‌ له‌ پرۆسه‌ی خوێندن، نه‌مانهێشتووه‌ چاره‌نووسی هیچ خوێندکارێک‌ بفۆتێ به‌ شێوازێکی زۆر ره‌وا، ئێستا هاتووین کۆمه‌ڵێک داواکاری له‌ یادداشتێکی 10 خاڵیدا خوێ ئه‌بینێته‌وه‌ ،‌ داواکاریه‌کانمان زۆر نییه‌، هه‌ندێ داواکاری ئانی هه‌یه‌، ئه‌م داواکاریه‌ ئانیه‌مان جێ به‌ جێ بکه‌ن، ئه‌گه‌ نه‌ به‌ راستی ناتوانین به‌م شێوه‌ ده‌وام بکه‌ین، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ده‌وام ته‌نها به‌ (شکلی) بکرێته‌وه‌، ئه‌وان نایانه‌وێ زانکۆ ( معرفه‌) تێدا بێ، ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها ده‌یانه‌وێ بڵێن ( باێکۆت) له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شکێنراوه‌".

مامۆستا کاروان ده‌شڵێت" هیچ گۆڕانکاریه‌ک نه‌هاتوه‌ به‌سه‌ر داخوازیه‌کانمان و هیچ پاشگه‌ز نه‌بوێنه‌ته‌وه‌، وه‌ من ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مان به‌م شێوازی بێباکی و به‌م شێوازی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌مان به‌رده‌وام بن ئێمه‌ (سقف) ی داواکاریه‌کانمان زۆرتر ئه‌بێ له‌ چه‌ند رۆژێ داهاتوودا، وه‌ ئێمه‌ ده‌نگی خۆمان خسته‌ پاڵ ده‌نگی زانکۆێ گه‌رمیان و زانکۆێ راپه‌رین بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا، وه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بێت، له‌ هه‌فته‌ی ئاێینده‌وه‌ له‌ دادگای(اتحاد) ی شکایه‌ت ئه‌که‌ین له‌ خودی وه‌زیریش و له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".

XS
SM
MD
LG