تیمەکانی بەهاناچوون لە سوریا دەڵێن بەلانی کەم 20 کەس کوژراون لە هێرشێکی ئاسمانی کە گوایە لەلایەن ڕوسیا یان هێزەکانی حکومەتەوە کرابێتە سەر بازاڕێک لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە پارێزگای ئیدلب.
ئەحمەد ئەلشێخۆ لە ڕێکخراوی بەرگری سڤیلی، کە ڕێکخراوێکی خۆبەخشەو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یاخیبواندا کاردەکات، دەڵێت، 37 کەسی تریش لە گوندی مەرات ئەلنۆمان بریندار بوون پاش ئەو هێرشەی ڕۆژی یەکشەممە ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان نالەبارە.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەلایەنی کەم 18 کەس کوژراون لە ناویاندا چەند منداڵێکیش.
مانگی ڕابوردوو لەشکری ڕوسیا ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی دەستپێکردۆتەوە بۆ سەر باکوری ڕۆژئاوای ئیدلب و نێوەندی حومس بۆ پشتیوانی کردن لە حکومەت.